کوردستان میدیا: گوشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیم بۆسه‌ر چالاکانی سیاسیی کورد له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌و گوشارانه ته‌نانه‌ت کچان و ژنانی بنه‌ماڵه‌ی چالاکانیشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ، رۆیشتوونه‌ته سه‌ر ماڵی چالاکانی سیاسیی و وێڕای بێ‌حورمه‌تی پێ کردن، ژماره ته‌له‌فوونییان له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵانه وه‌رگرتووه و دواتریش به تاک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.
ئه‌م بانگهێشت کردنه کچان و ژنانی بنه‌ماڵه‌ی چالاکانی سیاسیشی گرتووه‌ته‌وه و به تاک بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان کردوون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و چه‌شنه کرده‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له کامیارانیش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام دراوه.