کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نابێت لە بەرانبەر زێدەڕۆییەکانی ڕێژیم ئێران، لە یەمەن کەمتەرخەمی بکرێت

14:20 - 21 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: باڵوێزی ئامریکا لە یەمەن ڕایگەیاندووە، کە لە بەرانبەر زێدەڕۆی و خۆسەپاندنی ڕێژیمی ئێران، لە یەمەن نابێت چووکەترین کەمتەرخەمی بکرێت.

ماسیو تولێر، باڵوێزی ئامریکا لە یەمەن، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شرق‌الاوسط، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دەولەتی یاسایی یەمەن ڕاگەیاندووە و پشتگیری هەوڵەکانی هاوپەیمانەتی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعوودییەی کردووە و میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بە تێرۆریستانێک وەک ئەلقاعیدە شوبهاندووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: حووسییەکان بوونەتە باندێکی گەندەڵ و تاڵانچی کە نەوت و داهاتەکانی یەمەن بەتاڵان دەبەن و هۆکاری هەموو کاولکارییەکانی یەمەنن.

تولیر سپاسی هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانی عەرەبستانی بۆ یەمەن کردووە، هەروەها وتوویەتی: ئەگەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێت لە یارمەتیدانی حووسییەکان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ جۆرە پشتگیرییەک لەو گرووپە ناکات، هەروەها ڕایگەیاندووە، کە کۆمەلگای جیهانی بە نیسبەت گەڕاندنەوەی دەوڵەتی یاسایی بۆ دەسەڵات هاوڕا و هاوهەڵوێستە.