کوردستان میدیا: هێرشی هەکێرە سایبرییەکانی ڕێژیمی ئێران، بووەتە هۆی نیگەرانی و زەربەلێدانی لە ئەمنییەتی جیهانی.
بڵاڤۆکی ئامریکایی، هیل لە بابەتیکدا باس لەوە دەکات، کە کارناسان بە نیسبەت چالاکییە سایبرییە نوێیەکانی ڕێژیمی ئێران نیگەرانن و وتوویانە، کە هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێران، زۆر پسپۆڕانەتر لە ڕابردوو، لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران چالاکیی سیخوڕی دەکەن و هێرشە سایبرییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئامریکا ڕووی لە زیادبوونە.
بڵاڤۆکی هیل لەسەر قسەی کارناسان، باسی لەوە کردووە، کە پاوانخوازیی ڕێژیمی ئێران، به نیسبەت فەزای ژئۆپۆلتیک، لەسەر زۆربوونی هێرشە سایبرییەکان لە داهاتوودا مەترسییە و ئامرازی زۆرتر بۆ هێرشەکانیان بەکار دەهێنن.
لە لایەکی دیکەشەوە، چارلز کارمکال، جێگری بەرپرسی شێرکەتی مندینات، کە خزمەتگوزاریی سایبری بە شێرکەتە دەوڵەتی و تایبەتەکان دەکات، وتوویەتی: کە هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێران، هێندە ئاستیان بەرز بووەتەوە، کە بۆ سەر زۆر ڕێکخراو هێرش بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکان و ئەمنییەتە سایبرییەکان، نیگەرانی پێشکەوتنی هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێرانن، لەبەر ئەوەی کە ئەوان دزەیان کردووەتە، نێو تۆڕی شێرکەتە بەرگرییەکان، نەوتییەکان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان.
لەو بارەوە بڵاڤۆکی هیل باسی لەوە کردووە، کە هەکێرەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتانی ئیسرائیل، ئەمارات، عەرەبستان و تورکیە.