کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێراندا، ١٠٠ قاتی هەمووی جیهانە

15:38 - 23 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەپێی نوێترین ئامارەکان، ڕێژەی ئاماری هاتووچۆ لە ئێراندا، ١٠٠ قاتی هەموو وڵاتانی جیهانە.

بەپێی لێدوانەکانی وەزیری بێهداشت، هەتا ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی، ڕووداوەکانی هاتووچۆ سێهەمین هۆکاری مەرگی مرۆڤ لە هەموو دنیادا بە ئەژمار دەهات، کە ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێراندا بەتایبەتی بە هۆی ئوتۆمبیلە بارهەڵگرەکانەوە ١٠٠ قاتی هەموو جیهانە.

حوسێن هاشمی، ڕۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی فەرماندەکانی پولیسی هاتووچۆ وتوویە: یەکێک لە بەڵڵاکانی تێکنۆلۆژیا ئەو زیانانەیە، کە تووشی مرۆڤی دەکات و لە درێژەدا وتی: ئەگەر بۆ سەد ساڵ پێش بگەڕینەوە ڕووداوەکانی هاتووچۆ وەک ئێستە نەبووە، هۆکاری مردنی خەڵک تەنیا چەند نەخۆشییەک بووە.

هەرەوەها وتبووی: هەواڵی خراپ ئەوەیە کە چۆنیەتیی ئوتۆمبیلە سازکراوەکان بەپێچەوانەی بەڵێنی بەرهەمهێنەرەکانی لە باتی باشتر بوونی بەرەو خراپی ڕۆیشتووە و ڕێگاوبانەکانی وڵات وەک پێوانە ستانداردەکان نییە.

هاشمی لە درێژەی قسەکانیدا وتبووی: بەپێی ڕاپۆرتەکانی پولیسی هاتووچۆ زیاترین ڕووداوەکان لە مەودای ٣٠ کیلۆمێتری هەتا شوێنی مەبەست ڕوو دەدەن، کە ٢٠ لەسەدی قوربانییەکان تەمەنیان کەمتر لە ٢٠ ساڵە.