کوردستان میدیا: وه‌زیری زانستی ئێران گوتوویه‌تی، که‌سانێک که‌له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵی 1388 چالاکییان کردووه، مافی خوێندن له زانستگاکانیان نییه.
کامران دانشجوو، وه‌زیری زانستی رێژیم، رۆژی 22ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، گوتوویه‌تی: که‌سانێک که‌له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵی 1388ی هه‌تاوی چالاکییان نواندووه و پاش قسه‌کانی خامنه‌یی له مانگی پووشپه‌ڕی هه‌مان ساڵ دیسان له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانیان شێلگیر بوون، مافی خوێندن له زانستگایان نییه.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌کار هێنانی مامۆستایانی ده‌روه‌ست به ویلایه‌تی فه‌قیهـ و رێژیم پێداگریی کردۆته‌وه.
له ساڵانی رابردوودا خوێندکاران له‌ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا بوون و سه‌ره‌مڕه به بانگهێشت کرد و داسه‌پاندنی حوکمی قورسی قه‌زایی و ئینزیباتی، هه‌ڵپه‌ساردن، ده‌رکردن و دوورکردنه‌وه، به‌ره‌وڕوو بوون.
ره‌وتی سه‌رکوتی خوێندکاران و دروست کردنی که‌ش و دۆخی خنکێنراو و تۆقاندن له زانستگاکان، به‌تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی‌ژاد و هه‌روه‌ها پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ساڵی 1388ی هه‌تاوی توندتۆڵ‌تر بۆته‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ده‌یان که‌س له مامۆستا و خوێندکاری جیابیریش به بیانووی جۆراوجۆر له درێژه‌دان به خوێندن و وانه گوتنه‌وه بی‌به‌ش کراون.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی رێژیم له ساڵی 1388ی هه‌تاوی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رشه‌قامی به دواوه بوو.
ناڕازییان ده‌پڕژانه سه‌ر ئه‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ساخته‌کاریی به قازانجی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد ئه‌نجام دراوه.