کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکرات بەرز ڕاگیرا

22:13 - 24 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: ڕێورەسمی ۲٤ی ڕەشەممە ۷۲مین سالیادی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییە بەبەشداری ژنان و بنەماڵەکانیان بەرێوەچوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ۳ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە بنکەی سەرەکیی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ۷۲مین سالیادی دامەزرانی یەکیەتی ژنان بەرز ڕاگیرا.

ڕێورەسمەکە بەبەشداری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری و ئەندامانی ناوەندی سیاسی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی ژنان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی ڕێوەڕەسمەکەدا، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەت ژنانی شەهید دەستی پێکرد.

پاشان شنە دروودگەر جێگری سکرتێری یەکیەتی ژنان پەیامی بەرێوەبەری گشتی یەکیەتی ژنانی لەو یادە پێشکەش کرد کە تێدا وێرای ئاورێکی کورت لە مێژووی یەکیەتی ژنان ،رێز لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو کەسانە گرت کە بۆ ئازادی و بەختەوەری ویەکسانی لە بنەماڵە و لە کۆمەڵ هەوڵدەدەن.

دواتر سروودی یەکسانی لە لایەن کۆرسی کۆری هونەری حدکا پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، تیپی هەڵپەركێی تەوار لە ناوەندی سێی کوردستان بە نمایشی چەند تابلۆیەک ڕێورەسمەکەیان ڕازاندبووە.

پاشان هەردوو کیژۆڵەی دەنگخۆش بێریڤان عەزیمی و شەپۆل ڕەحیمی بە پێشکەشکردنی دوو گۆرانی بەشداری یادەکە بوون.

هەروەها یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزباییان پێشکەش بە یادی ۷۲ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتی ژنان کرد.