کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئابڵۆقە ئابوورییەکان بووەتە هۆی کەمکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران

15:32 - 27 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی ٥ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی ئۆپێك، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران، لە مانگی فێورییەدا بە ٣.٨١٣ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەیشتووە، لە کاتێکدا لە مانگی ژانوییەدا ئەم ئامارە لە ڕۆژێکدا ٣.٨١٨ میلیۆن‌ بەرمیل بووە.

نرخی گریدی ئێران هوی لە مانگی فێورییە، بۆ هەر بەرمیلێک بە ٦٢.٢٧ دۆلار گەیشت، کە لە مانگی ژانوییەدا ٦٥.٨٥ دۆلار بووە. کە بە ڕێژەی ٥.٤ لەسەد کەمی کردووە.

هەفتەی ڕابردوو، کاناڵی نێودەوڵەتیی زانکۆکان لە ڕاپۆرتێكدا بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار بارکردن و دیاریکردنی کات بۆ تانکێرە نەوتەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، کە ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو و گازی ئێران، لە مانگی مارسدا بە کەمترین ئاستی خۆی لە دووساڵی ڕابردوودا گەیشتووە.

هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە کڕینی نەوتی ئێران، لە لایەن کڕیارانی سەرەکیی ئاسیایی لە ئاستێکی بەربڵاودا نییە و بە ڕێژەی یەک لەسەر پێنج کەم دەکات.

ئەم کەمکردنەوە، لە کاتێکدا دەبێت، کە ڕێژیمی ئێران، بە تەکووزیکردن لەسەر کڕیارانی ناوچەیی و بە کەڵكوەرگرتن لە ڕێگەکانی وک دابەزاندنی نرخی نەوت و داشکاندنی نرخی بارهەڵگرە نەوتییەکان، دەیەوێت نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی کەناڵی نێونەتەوەیی زانکۆکاندا هاتووە، کە هۆکاری ئەم کەمکردنە بە هۆی ئابڵۆقەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، بە بۆنەی بەرنامە مووشکییەکانی ڕێژیم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوەیە و هەروەها ئەگەری هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتننامەی بەرجامە.

ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرمایەدانەران لە پیشەی نەوت لە دوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا، لە ڕێککەوتنی بەرجام نیگەرانن و ناچار دەبن لە نێوان ئامریکا و ڕێژیمی ئێراندا یەکێک هەڵبژێرن.

هەروەها ئەم ئابڵۆقانە کاریگەریی لەسەر کۆمپانیاکانی بیمە دادەنێت، چونکە نایانەوێت بازاڕی ئامریکا لە دەست بدەن، یەکێک لەم نموونە کۆمپانیانە، بیمەی ژاپۆنە کە پێشبینی دەکرێت دوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە ڕێکەوتنی بەرجام و بارودۆخی ئابڵۆقە نوێیەکان، بازاڕی ئامریکا لە جیاتی نەوتی ئێران هەڵبژێرێت و بیمەی تانکێرەکانی نەوتی ڕێژیمی ئێران ڕابگرێت.

هەموو ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی ئەوەی کە، کڕیارانی نەوتی ئێران بە هۆی مەترسییەکان، لە کڕینی نەوتی ئێران خۆ ببوێرن.