کوردستان میدیا: مایەپووچیی کەرتی ئابووریی ڕێژیمی ئێران، کاریگەریی لەسەر دامەزراوە ئابوورییەکان داناوە و لە کۆتاییدا لەسەر ژیانی کرێکارانی ئێران شوێندانەریی نەرێنی دەبێت.
یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، باسی لە خۆپیشاندانی شەقامەکانی ئەهواز کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە، نزیک بە چوار هەزار کرێکاری گرووپی سەنعەتیی فوولادی ئێران، دەستیان بە مانگرتن کردووە.
کرێکارانی گرووپی سەنعەتیی فوولادی ئێران، سەرەڕای مانگرتن، خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیان ڕێک خستووە و خوازیاری دانی مووچەی سێ مانگە و نەورۆزانە و پاداشی کۆتایی ساڵن.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیرنا، پێشتر باسی لەوە کردووە، کە مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکارانی ئەم ناوەندە ئابوورییە، بە هۆی نەدانی مافی بیمەیان بە ڕێکخراوی تامین اجتماعی و نوێ نەکردنەوەی بیمەکەیان لە لایەن ئەو ڕێکخراوەی سەر بە ڕێژیمە بووە.
بەرپرسانی ڕێژیم لە جیاتی چارەسەریی کێشە و گرفتەکان، بەردەوام هەڕەشە لە کرێکاران دەکەن، لەم بارەوە، بەناو دادگری خووزستان ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمە رایگەیاندووە، کە کۆبوونەوەی ئەم کرێکارانە بەپێچەوانەی یاسایە و بە هەڕەشەوە وتوویەتی: سەبری ئێمەش خەریکە تەواو دەبێت.
یەکیەتیی کرێکارانی ئازادی ئێران، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە، لە میانەی ئەم خۆپیشاندانانەدا، ماشێنێکی جۆری پراید لە کرێکارێک بە ناوی هادی خەلفەینیای داوە و بە سەریدا ڕۆیشتووە.