کوردستان میدیا: ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی سەرکوتکەری ئیران لە بەربەری بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزدا لە کوردستان، ٨ چالاکی مەدەنی شاری سەقزیان بانگهێشت کرد.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ترسی بەڕێوەچوونی نەورۆزی خاکیپۆشەکان و جامانە، ٨ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوەکانی سولەیمان عەبدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز، موزەفەر ئیبراهیم پوور، بەرپرسی ئەنجوومەنی ژینگەی سەقز، حەسەن مەحموودی، مامۆستای ئایینی، عەلی حوسێنی، ڕووماننووس و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، محەممەد عابدی، مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز و مامۆستای موسیقی، عەتا ڕەحمان زادە، لۆقمان قورەیشی و هەژیر شەریفییان بانگهێشت کردووە.
بانگهێشتی ئەو ٨ چالاکە کوردە لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزدا بووە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بە بانگهێشتی ئەو ٨ چالاکە مەدەنیە لە هەوڵ دان پێش بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز بگرن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا شاری سەقز ئەمنییەتی کراوە و هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە هەوڵ دان پێش بە شادی و خۆشی خەڵکی ئەو شارە بگرن.
چالاکانی مەدەنیی و سیاسی کوردستان بە وەڕێخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوینەورۆزی خاکیپۆشەکان داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بە ڕەنگی خاکی، لەگەڵ جامانە و گوڵوەنی لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دا بەشداری بکەن.
ئەو بانگەواز و کردەوەیەی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان تووڕەیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.