کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە بەرجام دەکشێتەوە

14:29 - 28 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: باب کۆرکر یەکێک لە سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئامریکا، باسی لەوە کردووە، کە ئامریکا یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام دەکشێتەوە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، باب کۆرکر سێناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سینای ئامریکا ڕایگەیاندووە، کە ترامپ لە ڕێککەوتنی بەرجام بکشێتەوە.

کۆرکر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کاناڵی سی.ئێن.ئێندا، وتوویەتی: ڕێککەوتنە ناوەکییەکە بابەتێکی دیکەیە، کە لە مانگی مەی باسی لێوە دەکرێتەوە، بەڵام لە ئێستەدا لەوانەیە درێژە نەکێشێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی فەڕانسه و ئاڵمان پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێی ئابوورییان دژی ڕێژیمی ئێران کردووە.

لەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە، لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە، دژی ڕێژیمی ئێران، بە هۆی بەرنامەی مووشەکی و ڕۆڵی ئەو ڕێژیمە لە شەڕی سووریەدا، گەمارۆی ئابووری، بە دژی پەسەند دەکەن، هەتا بەرجام وەک خۆی بمێنێتەوە.

ئەم پێشنیارە ستراتیژیەی یەکیەتیی ئورووپاش، بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی بەرجام و بۆ بەرەنگاربوونەوە لە هەمبەر دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکە دایه.

ترامپ سەرەتای ساڵی نوێی زایینی، کاتی بە وڵاتانی ئورووپا دا، هەتا هەڵاکانی ئەو ڕێککەوتنە چارەسەر بکەن، لە غەیری ئەوەدا ڕەتی دەکاتەوە.