کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی یەنگیجەی مەریوان بەڕێوە چوو

13:48 - 29 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: لە گوندی یەنگیجە ڕێوڕەسمی (شەو شەوبەراتێ) نەورۆزانە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دوو‌شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی شەو شەوبەراتێ، لە گوندی یەنگیجەی مەریوان، بە بەشداری سەدان منداڵ بەڕێوە چوو.

سەرەتای بەرنامەکان بە سروودی سەری ساڵ و شێعر و گۆرانی دەستی پێکرد، پاشان باوە نەورۆز دۆعای سەری ساڵی لە ڕێوڕەسمەکەدا خوێند و نەورۆزانەی بە منداڵان دا و منداڵانی بۆ ڕۆیشتن بەرەو پیری شەو شەوبەراتێ و ساڵی نوێ هان دا.

هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا باوە نەورۆز، یادێكی لە منداڵانی عەفرین کردەوە و یادیانی بەرز ڕاگرت.

شایانی باسە، لە پەیوەندی لەگەڵ گرتنی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان، لە شاری سنە ڕێگە نەدراوە هیچ لایەنێک و ئەنجومەنێکی مەدەنی یادی نەورۆز بکەنەوە.