• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری

زایینی: ٢١-٠٣-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/٠١ - ٠٠:٠٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
ئا: کوردستان

نەورۆز وەکوو جەژنێکی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد، بە درێژایی مێژوو هێمای خۆشی و یەکبوون و نوێبوونەوەیە و وەکوو ئاگرێکی هەمیشە هەڵگیرساو لە نێو خەڵکی کوردستان، جیا لە گەشەکردنی هەستی نەتەوایەتی، بۆ دوژمنانی گەلی کوردیش ئاگرێکی گەش بووە بۆ سووتانی داگیرکەران.
لە ڕۆژهەڵات ، نەورۆز هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی کوردستان، واتای خۆی هەبووە و تەنانەت بە گەشاوەتر بوو هەرچی زۆرتربوونی هەستی نەتەوایەتی و ئاگریک بووە لە چاوی، ڕێژیمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی، هەربوویە، ڕێژیمە دیکتاتورەکانی زاڵ بەسەر نەتەوەکانی ئێران، بە تایبەت لە کوردستان، هەمیشە لە هەوڵدا بوونە کە مێژوو و هێما نەتەوایەتییەکانی کورد لە نێوبەرن و بەلاڕێدا بیبەن.

جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.

هێرشی فەرهەنگی ڕێژیمی فاشیستی ئێران، بە شێوەی چڕوپڕ و پشتیوانی ئابووری، بە دژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە و پڕۆسەی ئاسیمیلاسیۆن لە کوردستان بە بەردەوامی لە پێشەوە چووندایە، بەڵام نەیتوانیوە کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر کولتوری کورد دابنێت.

لێرەدا جیا لەو هەوڵە فاشیستییانە، پێویستە ئاماژە بەوە بکەین هەر لەسەر ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە، ڕێژیمی ئێران، بە تاڵان کردنی کوردستان و بە ئەنقەست گرنگی نەدان بە گەشەی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەردەوامی لە هەوڵدایە کە هەژاری لە نێو ڕۆژهەڵات ببێتە ئامرازیک بۆ گۆشارهێنان بەسەر خەڵکی کورد و کاریگەری ڕەوانی لەسەر خەڵک دابنێت کە لە ئاوات و ئارەزووەکانیان دوور بکەونەوە و تووشی خۆبە‌کەم زانین بن و باوەڕیان بە خۆیان نەمینێت کە دەتوانن داهاتووی خۆیان چێ بکەن.

هەژارکردنی خەڵکی ئێران، جیا لە سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیم، بەشێکە لە سیاسەتی کۆنترۆڵ و گوشار لەسەر نەتەوەکانی ئێران کە لە کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاوتر وەکوو پیلانێکی لە پێشدا داڕێژراو، لە لایەن ڕێژیمەوە بەڕێوە دەچێت، هەتاکوو خەمی نان نەهێڵێت بە دوای ئاواتەکان و خەمی وڵات بکەون، بەڵام خەڵکی رۆژهەڵات سەلماندوویانە کە بەو هەموو گوشار و هەوڵەی ڕێژیمی فاشیستی ئێران، خەمی وڵات و ئاواتی ڕزگاری و هەستی ئازادیخوازییان، هەموو پیلانەکانی ڕێژیمی ناسەرکەوتوو کردووە.

ڕێژیم فاشیستی ئێران بە دامەزراندنی وەزارەتخانە، نیهاد، ڕێکخراو و دابین کردنی بوودجەی تایبەت کە بە گشتی ساڵانە ٥٠ هەزار میلیاردە، بە کەڵک وەرگرتن لە پسپۆڕانی فەرهەنگی و دەروونناسەکان و کۆمەڵناسەکان، بە بەردەوامی پیلان دادەڕێژن بۆ ئاسمیلاسیۆن و لە نێو بردنی کٶڵەکە فەرهەنگییەکانی نەتەوە غەیرە فارسەکان دەدات و دەیانهەوێت ڕەسەنایەتی لە کولتوری کورد بسڕنەوە.

نەورۆز یەکێک لە کۆڵەکەکانی مێژوویی و کولتوری کوردستانە و هێمای مێژوویی و کولتوری زۆری تیدایە بۆ گەلی کورد و نیشانەیەک بووە بۆ یەکگرتوویی کورد، لەم ڕاستایەدا و بۆ سڕینەوەی ئەم هێما نەتەوەییە ڕێژیم دەیهەوێت ئاڵوگۆڕ بەسەریدا بهێنێت و بەلاڕێیدا ببات؛ وەکوو نموونە ئاگری نەورۆزی کە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام و لە ئایینی میترائیسم و ئاگرپەرەستی سەرچاوە دەگرێت و ئاگر توخمەیە بۆ پاکی و دژە بەتاریکی و ڕووناکی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت.

لە سەری ساڵدا، هەندێک رێوڕەسمی تایبەت هەیە کە هێشتا لە زۆر ناوچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەداخەوە بە گشتی به هۆی هێرشی فەرهەنگی فارسەوە، تووشی گۆڕان بووە یان لە نێو چووە، وەکوو: حەڤدە ماڵ، سەوزی، دانوپەزی و ڕۆژی نەورۆز و ئاگرە نەورۆزی، کە بەرچاوترینیان کە وەکوو خۆی ماوەتەوە، ئاگرە نەورۆزییە.

لە ڕۆژی نەورۆزدا، خەڵکی کوردستان بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆزی و هەڵپەڕکێ بەرەو پیری ساڵی تازە دەڕۆن و هەموویان شان بە شانی یەک و دەست لە نێو دەست، یەکبوون و هاودەنگی خۆیان بە نیسبەت نەتەوەکەیان، وەکوو پەیمان بەستنێکی دووبارە کە پشت بەیەک ببەستن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، هەروەها ئاگر وەکوو نیشانەیەک کە بە بەردەوامی لە گەشبووندایە و برایەتیان گەرمتر دەکات و بە هەڵکردنی ئاگر ناهێڵن کە تاریکی و ستەم بەسەر وڵاتیان زاڵ بێت.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەت لە کاتی دەسپێکردنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات، نەورۆز چەندە گرنگی هەبووە لەنێو کوردان، گرینگییەکەی چەند قات بووە و وەکوو ڕێگەیەکی خەبات بۆ بە دەست هێنانی ئازادی و ڕزگاری لێهاتووە و خەڵکی ڕۆژهەڵات لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە گرتنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، لە ڕاستیدا ئاگری خەباتیان لە ڕاسانی شاخ و شار، لە شار گەشتر کردووە و بوونەتە پشتیوانیک بۆ خەباتی شاخ.

فەلسەفەی ڕاسان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو تاک، بەڵام لەسەر ئامانجی گشتی، چی لە توانایدا هەیە و بۆی دەکرێ بۆ گەیشتن بە ئازادی لەو ڕاستایەدا هەنگاو هەڵگرێت و بگاتە خەباتێکی گشتی و جەماوەری و بە پاڵپشتی کردن و هاوئاهەنگی لەگەڵ خەباتی شاخ کە لە ڕاساندا، پێشمەرگە ئەو شۆڕشە بەرەو پێش دەبات، دەستی داگیرکەر لە وڵاتیان ببڕن و بە شێوەی سەردەمیانە، بە دەستی خۆیان و لە سەر بونیادی بیرۆکەی خۆیان، وڵات بەڕێوە بەرن.

ئیستەیش کە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی کۆتایی دێت و ساڵی تازە دەسپێدەکات، خەڵکی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات بە ناوی نەورۆزی پێکەوەبوون و بە هەڵگرتنی جامانە و گوڵوەنی، لە پێناو هەرچی قایم کردنی پەیمانی یەکگرتوویی لە شاردا، پەیمان دەبەستن بۆ پاڵپشتی کردنی شاخ و ئاگری یەکگرتووییان و بیرۆکەی ئازادیخوازییان، گڕ لە جەستەی داگیرکەری زاڵم بەر دەدەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.