• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

هێمای بەرخۆدان

زایینی: ٢١-٠٣-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/٠١ - ٠٠:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هێمای بەرخۆدان
ئاوات ساروج

پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.

لە مێژووی کەونی کوردەواریدا وەک نەریت، چاند و فەرهەنگ، وەک پیرۆزییەک لە نوێبوونەوەی ژیان و سروشت خۆی بووەتە بەشێک لە ژیان و گەڕان بە دوای گۆڕانکاری و گەشەیەک بەرەو شادبوونەوەو هەستانەوەیەکی بەهێز بۆ بەردەوامی ژیانی تاکی کورد و پێکەوەبوونی کۆمەڵگەی کوردی؛ هەر ساڵە، لە وەرزی بەهار و ڕۆژانی شادکامی نەورۆزدا چەندین هێما و نیشانە وەک ڕواڵەت و ناوەڕۆک، خۆی بۆ پێناسەیەک بۆ نەتەوەی کورد دێتە هەژمار.

ئەو کاتە کە نەورۆز دێت، بە دەرکەوتنی ڕەنگینی و جوانی سروشت هێمای شادی، ئاشتەوایی، پێکەوە بوون، لێبووردەیی و خۆنواندن بەرەو هەست و بینینەوەی ناخی شین، رەنگینی، شادی، هەبوون، دوورخستنەوەی قین و پەژارە و خەم، تێکەڵ بە ساتەوەختی هاتنی نەورۆز دەبین. ژیانێک بە هێمای ڕەنگینی، هەڵبژاردەی ڕەنگە جوانەکان کە خۆی جوانییەکی دیکە بە سروشتی ژیانی نەتەوەکەمان دەبەخشێت و ڕەمز و هێمای بوون و هەستی نەتەوەیەک وەدەر ئەخات وەک هەڵبژاردنی جوانترین ڕەنگەکان تێکەڵ بە سروشت بۆ پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کورد، دەقاودەق بە هێمای سروشت و بە حەز و تێکەڵ بە جوانی ئەم سروشتە بەدی دێت، لێرەدا هەر وەک لە وەرزی نوێبوونەوەی ژیان و سروشتدا دەبیندرێت ژیانی نەتەوەیەک وەک کورد کە لە مێژووی خۆیدا تێکەڵ بە نەهامەتی، کارەسات و قڕبوون بووبێت بە هاتنی نەورۆز بە کەڵکوەرگرتن لە هێماگەلێک چون ئاگر، جلی ڕەنگاوڕەنگ، هەوری و گووڵوەنی، جامانە، کیش و ڕەشتە، یەک بە یەک بە هێما و نەمادهایەک لە سروشتی ئێمە، خۆی لە خۆیدا جەمگایەک(کۆمەڵگایەک) پڕ لە حەز و خۆشەویستی و ئاشتەوایی ساز ئەکات کە سەرجەم ئەم هێما پیرۆزانە وەک نیشانەی هەبوونی نەتەوەیەک لە دونیای دەوروبەر ڕەنگ ئەداتەوە و رەمزێک وەک بەرخۆدان و مانەوە ساز ئەکات. بەرخۆدانێک نەتەوەیی، بە گەڕانەوە بۆ مێژوویەکی پڕمەینەت و ساڕێژ کردنی زۆر برینی قورس و چەرمەسەری بۆ تاکی کورد و نیشتمانێک پڕ لە زام.

هەڵپەرکێ و ئاگر، جامانەو هەوری، ڕەشبەڵەک و ڕەنگاوڕەنگی پۆشین و سروشت دیتر هیچ چەشنە جوانی و ڕەنگ و حەز و خولیایەک بە جێ ناهێڵێت و دەبێتە ڕەمزی مانەوەو پاوەگەزدان(پایەداری) بۆیە لە وەرزی ژیانی نوێی تاکی کورد و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک و نەتەوەکەمان چەند ساڵیک دەبێت کە بەرفراوان و بەرچاوتر لە جاران، خاکی پۆشان بە ڕەنگی نیشتمان، موبارزە، هەبوون، بەرخۆدان و بە هەڵدانی جامانەو هەوری، تێکەڵ بەم چەشنە پایەدارییە بوونە و دەبین؛ ئەوەش بۆ ویستی ژیان و هەست و هەبوون، جووڵەیەک بەرز و بەنرخ وەک ڕەمزێک بۆ سەرکەوتن بە سەر تاریکی و نەهامەتیدا بە بڵازەی(گڕی) ئاگر و شەکانەوەی ئاڵایەک ڕەنگین بە ناو جامانە، هەوری و ئەو گوڵوەنییە چەند ڕەنگەیە کە هێمای تێپەڕبوونی ڕەشەمە، هاتنی ڕەنگینی سروشت، نیشتمانێک زامدار و خوێنبەخش، هێمایەک وەک ئاشتی و گەڕانەوە بۆ سروشتی کەونی کوردەواری و میترائیستیدا لە ڕەنگاوڕەنگی هەوریدا بە نیشانەی ڕەمزی مقاومەت و هەبوون و مانەوەدا، بە هێز و بەدی دەکرێت.

جامانەش وەک هێمای سەربەرزی و گەیشتن بە لووتکەی هەست و بەرخۆدانیی نەتەوەیەک بە ناوی کورد، تاکی خەباتگێڕی کورد هان دەدات کە درێژە بە ڕەوتی موبارزە و ویست و خواستی نیشتمانی و حەقخوازی خۆی بدات؛ لە کاتێکدا بەرەو سێهەمین نەورۆزی ڕاسان و جامانەو خاکی پۆش دەچین هەموو چەشنە هێمایەک بۆ موبارزە، بەرخۆدان و سەربەرزی نەتەوەیەک ڕوو لە زیادبوون و بەرزکردنەوی ئاستی نەتەوەیی لە چاند و فەرهەنگی کوردیدا لە پیرۆزی نەورۆز، ئاگر و نوێبوونەوە بەدی دەکەین بۆیە گرنگ ئەوەیە ئەم هێماگەلە نەتەوەییە بە بەرزڕاگرتنی نەورۆزێک بۆ دەرباز بوون لە هەموو چەشنە خەم و نەهامەتی و کارەساتێک، بە شەکاوە بوونی ئاڵای ئاشتەوایی و حەقخوازی، ڕەوتی خەباتی ڕاسان بەرەو پێش ببەین و بەرفراوانی ویستی ڕاسان لە هەموو ڕەهەندێکدا وەک مافی ڕەوا و خەباتی بەرحەقی نەتەوەکەمان، گرنگیەکی بەرز و بەنرخ بە وەرزی نوێ ژیان لە سەر ناوی ڕاسانی نەورۆزی و بەرخۆدانی نەتەوەیی؛ ئەوەش ڕاسانێک پڕاوپڕ لە هێمای موبارزە و داخوازی نەتەوەکەمان بدرێت و بە بەهێز کردنی ئاستی بەرزی ڕاسان و موبارزە لە وەرزێکی سەوز و تێکەڵ بە ڕەنگاوڕەنگی ژیان و بەنرخ و پیرۆز زانینی هێماکانی نەورۆز، مۆبارزە و ویستی بەهێزی ڕاسان زیاتر و بەرفراوانتر لە جاران پێناسە بکرێت.

ئاگری نەورۆز، خاکی پۆشان، جامانە و هەوری و هەموو جوانییەکی سروشت تێکەڵ بە پیرۆزییەکانی نەتەوەیەک وەک نیشتمان، مۆبارزە، شەهید، بەرخۆدان و هەبوون، هەموویان بە بەنرخ بزانرێت و مانا بکرێت؛ ئەو کاتەیە کە نەورۆز وەک ڕەمز و هێمای نەتەوەیەک، بۆخۆی دەتوانێت بە پێناسەیەکی نوێ بکرێتە هێمای بەرخۆدان و خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.