کوردستان میدیا: گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ژیانی ٦ میلیۆن نه‌خۆشی ئێرانیی خستووه‌ته‌وه مه‌ترسییه‌وه و چالاکانی ئه‌و بواره خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانن.
فاتمه هاشمی به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌خۆشییه دژواره‌کان له ئێران، گوتوویه‌تی: نزیکه‌ی ٦ میلیۆن نه‌خۆش له ئێران‌دا به‌هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، بارودۆخی ته‌ندروستیان ناله‌باره و به‌هۆی هاورده نه‌کردنی به‌رهه‌مه پزیشکی و ده‌رمانییه‌کان، نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه و گورچیله‌ی تووشی کێشه و ئاریشه کردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: هه‌ر چه‌نده گه‌رمارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ماده پزیشکییه‌کان له‌خۆ ناگرێ، به‌ڵام گه‌مارۆی بانکه‌کان، هاورده کردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دژوار و ئه‌سته‌م کردووه، به چه‌شنێک که ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌رمان و که‌ره‌سه پزیشکییه‌کان به‌ره‌وڕووین.
به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌خۆشییه دژواره‌کان له ئێران، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه په‌ڕژاوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ش که گه‌مارۆی به‌رهه‌مه پزیشکییه‌کان کێشه و ئاریشه‌گه‌لێکی به‌رفراوانیان بۆ نه‌خۆشه‌کانی گورچیله، تالاسێمی و شێرپه‌نجه خولقاندووه.
فاتمه هاشمی له‌م دواییانه‌دا به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ بان کی‌مۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی کردبوو که ژیانی نه‌خۆشه‌کان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.