کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی ئێناخی

16:31 - 3 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر سەر بە ناوچەی ئێناخی سەر بە شاری پاوە، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمە، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی لانەوان بە ناویمستەفا هەواس بەگ سەر بە خێڵی ئێناخی کۆچی دوایی کرد.

مستەفا هەواس بەگ لە نێو بنەماڵەیەکی ناسراوی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا پەروەردە بووە و وێڕای نیشتیمانپەروەری و خۆشەویستی خاک و ئاوی نیشتمانەکەی کەسێکی قسە خۆش و خۆشەویستی ناوچەکە بووە.

لە ڕووی سیاسیشەوە بنەماڵەی هەواس بەگی ئێناخی هەمیشە بەوە ناسراون کە لە نێو شۆڕشی نەتەوەکەیاندا ڕۆڵێکی سیاسی بەرچاویان هەبووە لە پاڵپشتی کردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا، بەتایبەت لە شۆڕشی ئاغەبەگی ئێناخی و شۆڕشی گوڵان و شۆڕشی گەلانی ئێراندا بنەماڵەی هەواس بەگی ئێناخی ڕۆڵێکی یەکجار بەرچاویان هەبووە.

مستەفا هەواس بەگ ساڵی ١٢٩٩ هەتاوی لە گوندی لانەوان سەر بە ناوچەی ئێناخی چاوی بە دنیا هەڵێنا و لە تەمەن ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو و عەشیرەتی ئێناخی، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.