کوردستان میدیا: هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئێران، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی خوێندکارێکی سه‌رده‌شتی و که‌سێکیان به‌ناوی نیعمه‌ت ره‌شیدی ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری سه‌رده‌شت هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی نیعمه‌ت ره‌شیدی، کوڕی سه‌عید ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و وێڕای پشکنینی ماڵه‌که‌ی، ده‌سبه‌سه‌ریان کردووه.
نیعمه‌ت ره‌شیدی لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌یه و پاش ده‌سبه‌سه‌ر کرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر کامپیۆته‌ری شه‌خسی، کتێب و چه‌ندین سی‌دیی ناوبراودا گرتووه.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و وێڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌کانی رێژیم له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه‌وه، هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و لێپرسراوانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی رێژیم له دانی زانیاری له چاره‌نووسی ئه‌و لاوه به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆ ده‌بوێرن.