کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایک و باوکی شەهید چیا ڕەئوفی ئاگری نەورۆزیان کردەوە

16:37 - 4 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئاگری دوژمن‌سووتێنی نەورۆز لە لایەن دایک و باوکی شەهید چیا ڕەئوفی لە گوندی وێزیەری شاری کامیاران کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەڕای زەخت و گوشارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان نیسبەت به بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ، خەڵک بەرەوپیری نەورۆز چوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا دایک و باوکی شەهید چیا ڕەئوفی ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لە خەڵکی گوندی وێزیەر کرد.

شەهید چیا ڕەئوفی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ی هەتاوی لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لە دەست دا.