کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەشبگیری لە گوندی \"نێ\"ی مەریوان بەردەوامە

16:50 - 5 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: چەکدارانی ڕێژیم لە درێژەی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی گوندی نێی مەریوان، دوو لاوی دیکەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، دوو لاوی خەڵکی گوندینێی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

شوناسی ئەو دوو لاوە کوردە بە ناوەکانیهاوڕێ پەروازە تەمەن ١٥ ساڵ کوڕی عەبدوڵا و محەممەد ئەرژەنگی کوڕی ئەمین ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیم هێرشیان کردووەتە سەر دوکانی باوکی هاوڕێ پەروازە و ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە؛ هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ، محەممەد ئەرژەنگیش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

پێشتریش، چڵکاوخۆرانی ڕێژیم لە کاتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەوروزدا هێرشیان کردبووە سەر گوندی نێ و ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان دەسبەسەر کردبوو.

وێنه: ئاژانسی کوردپا