کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێکی سیاسی ـ تەشکیلاتی لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو

16:53 - 6 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سێمینارێکی سیاسی ـ تەشکیلاتی بۆ مامۆستا مەلا حەسەن شێوەسەڵی و ساڵح پاڵانی لە وڵاتی سوئید بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ڤیسترۆس سێمینارێکی سیاسی ـ تەشکیلاتی، بۆ مامۆستا مەلا حەسەن شێوەسەڵی ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات و ساڵح پاڵانی نوێنەری تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب لە سوئید سەبارەت بە کونگرەی ١٦ی حیزب پێک هێنا.

سەرەتا سێمینارەکە، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

لە درێژەی کاری سێمینارەکەدا، کاکەبرا ئەلیاسی باسێكی کورتی لەسەر کۆنگرەی ١٦ی حیزب و پێویستی پێکهێنانی سێمینارێک لەو پێوەندییەدا بۆ ئەندامان پێشکەش کرد.

دواتر مامۆستا مەلا حەسەن شێوەسەڵی باسێکی پڕ نێوەڕۆک، تێروتەسەلی لەسەر ڕەوتی کاری کونگرە، ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لە پێکهاتەی حیزب هاتووەنەتە پێش بۆ بەشداران شی کردەوە و ئەو ئاڵوگۆڕانەی بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ حیزبی دێموکرات و هەلومەرجی ئێستەی خەباتی نەتەوەکەمان وەسف کرد.

لە درێژەی ئەو سێمینارەدا ئەندامانی حیزب، زۆر چالاکانە لە باسەکانی تایبەت بە کۆنگرەی ١٦ی حیزب بەشداریان کرد و پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی هەر دوو بەڕێزان مامۆستا مەلا حەسەن شێوەسەڵی و کاک ساڵح پاڵانی کرد، کە ناوبراون وڵامی پرسیاری ئەندامانی بەشداربوویان بە تێروتەسەلی دایەوە.

له بەشێکی دیکەی کاری سێمینارەکەدا، کۆمەڵیک پرسیار ئاراستەی کۆمیتەی گشتیی حیزب کرا، کە هاوڕێیانی کۆمیتەی گشتی وڵامی پرسیاری ئەندامانی حیزبیان دایەوە.