کوردستان میدیا: هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری مه‌ریوان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتیانیدا گرت.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزی یگان امدادی سه‌ربه ناجا له شاری مه‌ریوان هێرشیان بردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ک دیشی ماهواره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هێزه ئینتزامییه‌کان له شاری سنه ژماره‌یه‌ک دیشی ماهواره‌ی هاووڵاتیانیان زه‌وت کردبوو.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سنه به تایبه‌تی مه‌وله‌وی ماهواره‌ی هاووڵاتییانیان زه‌وت کردووه.
شایه‌تحاڵان ئاشکراشیان کردووه، له‌و کاتانه‌ی که هاووڵاتییان له کردنه‌وه‌ی ده‌رگا خۆیان بواردووه، هێزه ئینتزامییه‌کان به سه‌ر دیواردا چوونه‌ته ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستیان به‌سه‌ر ماهواره‌کانیاندا گرتووه.