• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

کورتەیەک لەسەر ریشەی نەورۆزی جامانە و خاکی‌پۆشەکان

زایینی: ٢٦-٠٣-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/٠٦ - ١٣:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کورتەیەک لەسەر ریشەی نەورۆزی جامانە و خاکی‌پۆشەکان
ڕەزا فەتحوڵانژاد

ناسینی ریشەی نەورۆزی جامانە و خاکی‌پۆشەکان کە یەکێک لە باشترین وەڵامەکانی زنجیرە تیرۆرە سەرلەنوێ دەسپێکراوەکانی بەرەبەری نەورۆزی ئەمساڵ بە دژی کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە لایەن رێژیمی تارانەوە بوو، دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانە و رزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دەکرێ بڵێین ریشەی نەورۆزی جامانەکان لە مێژووی پتر لە حەوت دەیە خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا و خەباتی حیزب و رێکخراوەکانی دیکە بە بارتەقای قورسایی خۆیانە، بەڵام ناکرێ خۆمان لەو پرسیارە نەدەین هۆکاری چییە ئەمە تەنیا دوو نەورۆزە، شکۆیەکی پڕشۆڕشگێڕانە و بەو جۆرەی کە شایستەیەتی بڕاوە بە باڵای نەوڕۆزدا؟

بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ژێئۆپۆلتیکی کوردستان زۆرترین کاریگەری لەسەر سەخت و دژواربوونی خەباتی کورد بۆ رزگاری لەژێر داگیرکەر لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا هەبووە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕووی پشت‌قایم‌بوونی بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژایی چوار دەیەی رابردوو بە چەندین هەنگاو بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زاڵ بووە، بەڵام ئەوەی وای کردووە رێژیمی تاران بتوانێ درێژە بە داگیرکاری، سەرکوت و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەو بەشە لە نیشتمانی کوردان بدات چ نەبووە جگە لە زاڵبوونی هاوکێشە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و رێککەوتنی بەرەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە دەیەی یەکەمی لەسەرکاربوونی ئەو رێژیمە و رێککەوتنی نەنووسراوی زلهێزەکانی سێ دەیەی رابردوو لەسەر مانەوەی رێژیم. کێشەی کورد، کێشەی ئەو بەناو "نەزمە" بووە کە لە پلەی یەکەمدا دابینکەری بەرژەوەندیی زلهێزەکانە و هۆکاری بەرچاوی بە داگیرکەرمانەوەی داگیرکەر و بە ژێردەست مانەوە و تەنانەت توانەوەی بندەستەکانە. مێژوو شایەتی ئەو راستییە دەدات کە بەگشتی تەنیا نەتەوە خەباتگێڕ و مافخوازانەکانن کە دەتوانن لەو "نەزمە"دا جێی خۆیان بکەنەوە و رێگەی گەیشتن بە ئارمانە باڵا مرۆڤتەوەرەکانیان واڵا بکەن.

دوو فاکتەری دەرگیر بۆ بردنەسەرەوەی رادەی گڕوتین و ئاستی کاریگەری خەباتی نەتەوەی بندەست، سیاسەتی بەجێ و بڕیاری شۆڕشگێڕانەیە بە جۆرێک کە نەبوون یان کاڵبوونی هەر کامیان، لاوازی و رەنگە لەنێوچوونی خەباتەکەی لێبکەوێتەوە. سیاسەتی ئیدارەی رەوتی خەبات شتێک نییە بە پڕوپاگەندە و هەراوهوریا و مل‌ئەستوورکردن بچێتە پێشەوە، بەڵکوو هونەرێکە لە هەڵبژاردنی باشترین بژاردە، هونەرێک کە لەلایەکەوە ئاوێتەی بڕیاری شۆڕشگێڕانە و پرەنسیپی ئەخلاقییە و لەلایەکی دیکەوە لە پێناو ئامانجی باڵای مرۆڤتەوەرانەیە. پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان ئەو ماکانەدا، هێڵێکی جیاکەرەوەیە لە نێوان ئەم سیاسەتە لەگەڵ سیاسەتی ماکیاویلیستی کە بنچینەکەی بەڕێوەبردنی وڵاتە بە هەر نرخێک و ئەوەی ناکرێتە بنەما تێیدا ئامانجی بەرز و مرۆڤتەوەرانەیە. ئەم هێڵکارییە لەوێڕا گرینگییەکی پڕڕەنگی هەیە کە بزانین گەر سیاسەتی ماکیاویلیستیمان پێ باش بێت، ئەوا ئەساسەن خەبات و هەوڵدان بۆ رزگاری نەتەوەیی لە مانای خۆی بەتاڵ دەبێتەوە.

نموونەیەکی بەرچاوی ئەو سیاسەتە بەجێ و شۆڕشگێڕانەی حیزبی دێموکرات کە یەکێک لە بەردەکانی بناغەی نەورۆزی جامانەکانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە نێوەڕاستی دەیەی نەوەدی سەدەی رابردوو، کۆماری ئیسلامی هەلومەرجی ناسکی هەرێمی تازەخودموختاری باشووری کوردستانی قۆستەوە بۆ ئەوەی رێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات بخاتە هەلومەرجێکەوە کە بووژانەوە و بەهێزبوونەوەی بۆ هەمیشە بکرێتە ئەستەم و نەلواو. ئەم حیزبە لە کاتێکدا دەیتوانی بۆ بەردەوامبوون لەسەر شەڕی چەکداری بکەوێتە داوی شەڕی براکوژییەوە یان پێشنیاری ئانکارا و بەغدا بۆ گواستنەوەی بنکەکانی قەبووڵ بکات، بڕیاری راگرتنی خەباتی چەکداری دا، بڕیارێک کە نەتەنیا ئەخلاق لە سیاسەتی تێدا رەچاو بوو، بەڵکوو بڕیاری شۆڕشگێڕانەی تێدا بەرچاو بوو، بەتایبەت لەوێڕا کە رێبەرایەتیی ئەو حیزبە دەیزانی پێ دەنێتە قۆناخێکی ئەستەم و تاقەت‌پڕووکێنەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی کە زۆربەی ئەو بزووتنەوە رزگاریخوازانەی سەدەی بیستەم کە ناچار بە لەبەرگرتنی خەباتی چەکداری ببوون، بە راگرتنی خەباتە چەکدارییەکە بە جۆرێک لاواز ببوون کە هەستانەوەیان نەلواو بووە.

هەر لە نێوەڕاستی ١٩٩٦ەوە تا بەهاری ٢٠١٥ کە حیزبی دێموکرات بڕیاری گەڕانەوەی بەشێک لە هێزەکانی بۆ شاخ دا، حیزبی دێموکرات بە چالاکی فرەڕەهەندی، سەرەڕای نەبوونی هیچ دەرفەتێکی چالاکی پێشمەرگانە لە نێوخۆی وڵات، نەتەنیا توانی ئاڵای خەبات شەکاوە رابگرێت بەڵکوو دەکرێ بڵێین توانی ئاستی خۆشەویستی و نفووزی جەماوەری حیزب بەرەوسەرتریش ببات. بەڵام پشتیوانی جەماوەری بەتەنیا ناتوانێ لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە رادەی پێویست وەدیارت بخات، بۆیە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش نزیک بە بیست ساڵ، لە بڕیارێکی شۆڕشگێڕانەدا کە هاوسەنگی سیاسەتی بەجێ بوو، بەسەر دیواری بڕیاری نێوان رابردوو و داهاتوودا سەرکەوت، دیوارێک کە کۆماری ئیسلامی، بە قۆستنەوەی هەلی رازیبوونی جەمسەرە جیاوازەکان بە مانەوەی و بە کڕینی لایەنی جیاواز بە پارەی تاڵانکراوی سەروەت و سامانی ئێران و خودی کوردستان، ڕۆژ نەبوو بیر لە پتەوترکردن و بەرزکردنەوەی نەکات.

لە نەورۆزی ٢٠١٦دا، بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بڕیاری ئەم حیزبەی بۆ دەسپێکردنی چالاکی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات راگەیاند و بەمەش قۆناخێکی نوێ و پڕ لەسەروەری دەستی پێکرد بە ناوی "راسان".

بەردەوامی ڕاسان بۆ ماوەی دوو ساڵ و چالاکی پێشمەرگە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەر لە ماکۆوە تا کرماشان (لە ئیلام زۆربەی چالاکییەکان پتر تەبلیغاتی بوون، لەبەر باری جیۆگرافی) لە تەنیشت سەلماندنی ورەی بەرز، ئیمانی پۆڵایین، لەخۆبردوویی و گیانفیدایی پێشمەرگەکانی دێموکرات کە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە باشترین ڕۆڵەکانی جەرگەی خەباتی بەدواوە بوو، بوونە هۆکارگەلێک کە دۆست و دوژمن بۆ جارێکی دیکەش بزانن کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەنگەری لەگیران نەهاتووی ئازادی و رزگارییە.

لە ١٣٨٥ەوە بۆ ماوەی چەند ساڵی یەک لەدوای یەک، لە ٢٢ی پووشپەڕەکان، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملووی نەمردا، لەسەر داوای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی لانیکەم پێنج شاری کوردستان بە تێکڕایی و سەداسەد و خەڵکی شارەکانی تری ڕۆژهەڵات بە ڕادەی بەرچاو، دووکان و بازاڕەکانیان داخست، بەپیربانگەوازچوونێک کە مێژووی ئەم نەتەوە زوڵملێکراوە بە ئاوی زێڕ دەینووسێتەوە. گرینگە بزانین یەکێک لە جیاوازییە بەرچاوەکانی مانگرتنەکانی ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ نەورۆزی جامانەکان لەوەدایە کە دووهەمینیان لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە چووە کە بڕیاری ڕاسان دراوە و هەستانەوە سەر پێی ڕۆژهەڵات لە خۆزگەوە بووەتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر ئەویش لە کاتێکدا کە دێوەزمەی رێژیمی تاران نەک لە هەناسەدان نەکەوتووە، بەڵکوو لانیکەم لە رووی ناوچەییەوە زیاتر کەوتووەتە دەست وەشاندن.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات شایانی سەمای جامانە لە نەورۆزی جامانە و خاکی پۆشەکاندایە، چون خاوەن بزووتنەوە و خەباتێکی پڕسەروەرین، چون سیاسەتە ماکیاویلیستی و لە ئەخلاق داماڵڕاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردووەتە بڵقی سەر ئاو و کەپووری بەناو ستراتیژیستی نیزامی و لە ڕاستیدا نۆکەرانی دەرباری ئایدیۆلۆژی ترس و تۆقاندنیان لە زەوی داوە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.