کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی قازی محەممەد یەکەمین سەرکۆماری کوردستان و هاوڕێیانی، تراکت و پوستێری تایبەتی بڵاو کردەوە.
پاش ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان و به هاتنی ئه‌رتەشی شا بۆ کوردستان له ڕێکه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، کۆتایی به ته‌مه‌نی پڕبه‌رهه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هات و پاش چه‌ند ڕۆژ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کۆمار ده‌سبه‌سه‌ر کران.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له به‌فرانباری ١٣٢٥ی هه‌تاوی، به‌شێوه‌یەکی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد.
پێشه‌وا قازی له دادگا فه‌رمایشییه‌کانی ڕێژیمی شادا به وره و زۆر ئازایانه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وەییی کورد دەکرد و کاربه‌ده‌ستان نیزامیی دادگا، هه‌وڵی زۆریان دا که قازی محه‌ممه‌د بێننه سه‌ر ئه‌و بـڕوایه، که په‌شیمانی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه دادگا فه‌رمایشییه‌کەی به‌چۆک داهێنا.
ڕێکه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمی پاشایەتی حوکمی سێدارەیان بە سەریاندا سەپاند و له به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا و هەموو ساڵێک خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەم ڕۆژەدا بە نیشانەی ڕێزگرتن لە خەبات و فیداکاری ئەم شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان چالاکی تەبلیغی جۆربەجۆر بەڕێوە دەبەن.