کوردستان میدیا: دوایین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئۆباما سه‌رکۆماری ئەمریکا و میت رامنی، پاڵێوراوی کۆماریخوازان له ئه‌یاله‌تی فلۆریدای ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو.
دوو هه‌فته پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دوو پاڵێوراو له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی ٩٠ خوله‌کیدا کە له زانینگه‌ی لین ئه‌نجام درا، باسەکان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی ئه‌مریکا چڕ ببوونه‌وه.
ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، ئاڵوگۆڕه‌کانی رۆژئاوا، قه‌یرانی سووریه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان، به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین، له خاڵه به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه بوون.
رامنی له قسه‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی به نزیک‌تر بوونه‌وه‌ی ئێران به چه‌کی ناو‌کی و بێده‌نگیی ئۆباما له‌و پێوه‌ندییه‌دا کرد و گوتی: ده‌ستپێڕاگه‌یشتی رێژیمی ئێران به چه‌کی ناو‌کی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ته‌ناهی ئه‌مریکا دێته ئه‌ژمار.
سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، له ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆسه‌ر ئیسراییل، ئه‌مریکا پاڵپشتی له‌و هاوپه‌یمانه‌ی خۆی ده‌کات.
ئۆباما وتیشی: له ماوه‌ی سه‌رکۆماریی خۆیدا ئیزن به رێژیمی ئیسلامیی ئێران نادات ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی رابگات و رێژیمی ئێران له بواری ئابووری، ستراتیژیک و نیزامی له لاوازترین حاڵه‌ت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌مریکا دایه.
له‌م رووبوونه‌وه‌دا هه‌ر دوو پاڵێوراو له‌سه‌ر کاریگه‌ریی گه‌مارۆکان بۆسه‌ر رێژیمی ئێران هاوڕا بوون و تازه‌ترین راپرسییه‌کان ئۆباما به براوه ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ده‌زانن.