کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دوو سێمیناری تەشکیلاتی لە وڵاتی سوئید

16:21 - 7 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: دوو سێمیناری تەشکیلاتی لەسەر کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری یوتۆبۆری و کاڵماری سوئید بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ١٧:٣٠ سێمینارێکی تەشکیلاتی بە بەشداری دوکتور ئیدریس ئەحمەدی بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری یوتۆبۆری سوئید بەڕێوە چوو.

سەرەتا داوا لە دوکتور ئیدریس ئەحمەدی کرا، که لەسەر کۆنگرەی ١٦ باسێک پێشکەش بکات.

پاشان لە لایەن ناوبراوەوە، لەسەر کۆنگرەی حیزب و ئەو بەشەی کە دەبێت ئەندامانی تەشکیلات ئاگاداریان لەسەری هەبێت، بە وردی قسە و باسێک پێشکەش کرا.

دواتر کات درا بە ئەندامانی بەشداربووی سێمینارەکە کە ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە کۆنگرە و ئالوگۆڕەکان بخەنە بەرباس و پرسیارەکانیان ئاراستەی دوکتور ئیدریس بکەنەوە، که ئەو پرسیارانەش لە لایەن ناوبراوەوە وڵام درانەوە.

هەر هەمان ڕۆژ سێمینارێک لە لایەن ئاسۆ ساڵح، لە شاری کاڵمار بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو شارە و بە بەشداری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە شاری مالمۆ بەڕێوە چوو.

سەرەتای سێمینارەکە به خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان داوا لە ئاسۆ ساڵح کرا، کە باسەکەی پێشکەش بکات.

ئاسۆ ساڵح بە وردی و بە تێروتەسەلی باسێکی لەسەر کۆنگرە و پێشهاتەکان و ئەو ئاڵۆگۆڕانەی کە لە کۆنگرەی ١٦ی حیزبەکەمان هاتووە ئاراوە پێشکەش کرد.

لە بەشی کۆتایی سێمینارەکەدا کۆمیتەی لاوان، کۆمیتەی ژنانی دێموکرات و ئەندامانی حیزب پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان هێنایە بەرباس.