کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

17:06 - 8 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: دایە خەدیجه مەجیدی دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە خەدیجە مەجیدی خەڵکی شاری مەهاباد و دایکی شەهیدان خدر و ڕەحمان مەجیدپوور بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو.

شەهید ڕەحمان مەجیدپوور پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٣ی هەتاویدا شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی له بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.