کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوه لە شاری سنه

17:14 - 8 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاكەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی كوردستان ـ لە شاری سنه، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاكەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی كوردستان ـ لە شاری سنەی قارەمان دەستیان دایە چالاكیی تەبلیغیی و پوستێری تایبەتی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە لە شاری سنە، چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە، بریتین لە: شارەکی مەولەوی، شارەکی ئۆتووبووسڕانی ، کانی کووزڵە، شارەکی کارخانە شیر، دەوروبەری تەربییەت موعەلم ، دووڕێیانی فەرەجە.