کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات چەندین بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزبی هەڵبژارد

17:53 - 9 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە چەندین بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزبی هەڵبژارد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی گشتی بەڕێز کاک مستەفا هیجری پێکهێنا، کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی و بە پێوەڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

سەرەتا کاک حەسەن شەرەفی بەرپرسی ناوەندی سیاسی باسێکی لە سەر گرینگی و بایەخی کار و بڕیارەکانی ناوەند و شێوەی کاری داهاتوو پێشکەش کرد و بە دوای ئەودا لیستەی پێشنیاری لێپرسراوی گشتی بۆ ئەسپاردنی ئەرک و بەرپرسایەتی چەند هاوڕێیەک بۆ چەند ئۆرگانی حیزبی خستەبەر راوبۆچوونی بەشدارانی کۆبوونەوەکە. ئەندامانی ناوەندی سیاسی بەهەست بە بەرپرسیارەتی و تایبەتمەندی و گونجاوی هەر هاوڕێیەک بۆ بەرپرسایەتی پێشنیارکراو ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر هەرکام لە ئورگانەکان و بەرپرسی پێشنیارکراو بە جیا دەربڕی و لە دەنگدانێکی نهێنیدا زۆربەی هەرە زۆری هاوڕێیانی پێشنیارکراوی پەسند کرد و ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە چەند بڕگەی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا چەند بابەت و پرسی دیکەی پێوەندیدار بە ناوەندی سیاسی باسیان لێکرا. ئەندامانی ناوەند لە پێوەندی لەگەڵ هەرباس و بابەتێکدا راشکاوانە و واقعبینانە راوبۆچوونی خۆیان دەربڕی. لە ئاکامدا بۆ هەر مەسەلەیەک بڕیاری شیاویان دا. کۆبوونەوەکە دوای‌نیوەڕۆ هەمان ڕۆژ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی

٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٩ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی


border=0
ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات چەندین بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزبی هەڵبژارد


border=0
ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات چەندین بەرپرسی ئۆرگانەکانی حیزبی هەڵبژارد