کوردستان میدیا: ٢٠ کرێکاری کارگه‌ی خورشید زریواری سنه لقی به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌ی ئیسته‌یک، به بیانووی که‌میی ماده‌ی سه‌ره‌کیی له‌سه‌ر کار ده‌رکراون.
ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێکهێنانی دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان، بڵاوی کردووه‌ته‌وه، بێ‌کار کردنی کرێکاران له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که گوشاری چه‌ند قات، به‌رۆکی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گرتووه‌ته‌وه و له دابین کردنی سه‌ره‌تایی‌ترین پێداویستییه‌کانی بنه‌ماڵه‌کانیان تووشی کێشه و ئاریشه ده‌بن.
ده‌رکرانی کرێکاران له ئێران و بێ‌کار کردنیان ته‌نیا له چه‌ند کارگه‌دا قه‌تیس نابێته‌وه و تێکڕای کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکرانیان لێ ده‌کرێت.
به وته‌ی چالاکانی کرێکاری و ماڵپه‌ڕی رێکخراوه کرێکارییه‌کان ره‌وشی ژیان و مووچه‌ی کرێکارانی کورد له دۆخێکی خراپ دایه و شه‌پۆلی له‌کار ده‌رکردنیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
پێشترێش شیرکه‌تی به‌ڵێنده‌ریی معتبر که یه‌کێک له شیرکه‌ته‌کانی به‌نداوی ژاوه‌ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مووچه و مه‌زایای چوار مانگی کرێکارانی نه‌دابوو، ١٩٠ کرێکاریشی له‌سه‌ر کار ده‌رکرد.