کوردستان میدیا: فەرمانده‌یه‌کی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆییانه ئازاری خه‌ڵک ده‌دات.
به‌پێی هەواڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌و که‌سه که فەرمانده‌ی پاسگای بازارچه‌ی سنووریی پیرانی ناوچه‌ی مه‌ریوانه، هه‌موو رۆژێک ئازاری خه‌ڵکی ئاسایی و کۆڵبه‌ران و خه‌ڵکی گوندنشینی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دات و وێڕای سووکایه‌تی پێ کردن، خه‌سار و زیانی ماڵیشیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و لێپرسراوە به‌و حاڵه‌ش رانه‌وه‌ستاوه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشی خستووه‌ته ژێر کونترۆڵی خۆی و ئازاری خه‌ڵک ده‌دات.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی دروست کردن ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ری دەدەات و به‌وته‌ی هاووڵاتییان، رێژیم ده‌یهه‌وێ به چاوترسێن کردنی خه‌ڵک، پێش به ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر چه‌شنه سه‌رهه‌ڵدانێکی جه‌ماوه‌ری بگرێت.
چەند رۆژ لەمەوبەریش فەرمانداریی مەریوان بە دانیشتوانی گوندی بەرقەڵای راگەیاندبوو دەبێ هەر چی زووتر ئەو گوندە چۆڵ بكەن، چۆنكە دەمانهەوێ لەوێ پادگانی نیزامیی دروست بكەین.
هاووڵاتییەکی ئەو گوندەش لەو باوەڕەدابوو، ئاوایی بەر قەڵا بەپێی بارودۆخی شوێنێكی مێژوویی بووە و لەبواری ئاسەواری مێژووییەوە زور دەوڵەمەندە و رێژیمیش دەێهەوێ ئەو ئاسەوارانە بەتاڵان ببات.