کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان درێژەیان هەیە

17:33 - 11 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبونەی ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان ولایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە گوندی کانی سوورـی بانە چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە بردووە و دروشمی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان لەسەر دیوارەکانی ئەم گوندە نووسیوەتەوە.

هاوکات پێشمەرگەکانی ڕاساوی حیزبی دێموکرات لە ناو شاری بۆکان شەوی ١٠ لەسەر ١١ی خاکەلێوە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی، ئێعدامی پێشەوای هەرگیز نەمر قازی محەممەدیان بە دەستی ڕێژیمی شا مەحکوم کرد و ڕێزیان لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان گرت و بەڵێنیان لەگەڵ نوێ کردنەوە.

ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان کە چالاکیی بەرینی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە دەوروبەری زانکۆی پەیامی نوور و زانکۆی عیلمی کاربۆردی، شەقامی ئینقلاب، فەرمانداری تا ئەسکەندەری، ئەبوزەر، کەلهوڕاوا، سەفی گازی عەلی ئاباد و ساحلی، دەوری تێرمیناڵی نوێ، کۆڵان و شەقامەکانی دەوروبەری پۆمپی بێنزینی حەبیب‌زادە، بەری میراوا.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شارەدێی نێی مەریوان و سوێروـێی بانە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ئاڵای کوردستان، ئەمانەتە پڕ بەهاکەی پێشەوایان هەڵکرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقزی هەمیشە لەمەیدان به بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە گەڕەکەکانی سیلۆ، بلواری کوردستان، شافعی و ئوستاد شیرازی (کوشتارگا) پوستێر و وێنەی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوەیان بڵاو کردەوە.

ئەم چالاکییانە لە شاری مەهابادیش بەشێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوە چووە.