کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان له ناوەندی ٣ی کوردستان بەرز ڕاگیرا

23:44 - 11 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە بەشداریی کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و میوانانی ئەم ڕێوڕەسمە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان دەستی پێکرد.

پاشان کەریم قەڵاتی ئەندامی ناوەندی ٣ی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکی پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

ناوبراو لە بەشێکی پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد: ئەم ساڵ لە حاڵێکدا ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، یادی شەهیدە نەمرەکانمان ڕێز دەگرینەوە کە لە خەباتی نوێ و ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، چەندین قارەمانمان پێشکەش بە بارەگای بە شکۆی ئازادی کردووە و خوێنی گەشیان بووەتە هەوێنی ڕێبەزی ئیمە لە خەباتدا.

پاشان مامۆستا بێبەش پەخشانێکی لەژێر ناوی هەستە گووڵ پۆش پێشکەش کرد.

پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئامینە ئیقتدادـەوە خوێندرایەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا پەخشانێک لەژێر ناوی شەهید لە لایەن عەلی هەورامی خوێندرایەوە.

دواتر سروودی وەرن با بچینە سەر گۆڕی شەهیدان لە لایەن سیامەند شابۆیی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، سروودێک لەژێر ناوی مەگری مەگری لە لایەن زۆزان و شەفەق پێشکەش کرا.

پاشان سروودی ئەی شەهیدان لە لایەن قوتابیانی کەمپی جێژنیکانەوە پێشکەش کرا.

border=0
ڕۆژی شەهیدانی کوردستان له ناوەندی ٣ی کوردستان بەرز ڕاگیرا


border=0
ڕۆژی شەهیدانی کوردستان له ناوەندی ٣ی کوردستان بەرز ڕاگیرا