کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوام یادی دەکرێتەوە

16:45 - 12 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبونەی ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان ولایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە بردووە و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گەڕەکەکانی موعەلیم، ئاناهیتا و کەڕناچیـی شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.