کوردستان میدیا: وه‌زیری نه‌وتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رۆژئاوا درێژه به گه‌مارۆکان بدات، ئه‌وه ئێران هه‌نارده کردنی نه‌وت بۆ جیهان راده‌گرێت.
رۆسته‌م قاسمی، ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردووه که ئێران پێویستیی به داهاتی نه‌وته‌که‌ی نییه و هاوکاتیش کارناسان راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه به خۆکوژیی بازرگانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌واڵده‌ریی فارس بڵاوی کرد‌ە‌وه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر ئێران له رێگه‌ی گه‌رووی هورموزه‌وه نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان نه‌کات، ئیزن نادات ئه‌و رێگا ئاوییه هیچ قازانجێکی بۆ وڵاتانی دیکه‌ش هه‌بێت.
رێژیمی ئێران پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورموزی له وڵاتانی رۆژئاوایی کردووه، و لێپرسراوانی ئه‌مریکاییش داخستنی گه‌رووی هورموز به \'\'هێڵی سووری ئه‌مریکا ده‌زانن.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێ، ئێران رۆژانه ٤ میلیۆن بۆشکە نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌کانی ئۆپێک و هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌رییە جیهانییەکان، رێژیمی ئێران ئێستا له رۆژێکدا ٢.٧ میلیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له زاری ئابووری‌زانانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی جیهان بڵاوی کردۆ‌ته‌وه، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه کارتێکەری نەرێنی لەسەر ئەو وڵاتە دەبێ .
لانی‌که‌م له‌سه‌دا ٥٠ی داهاتی رێژیمی ئێران له رێگای نه‌وته‌وه دابین ده‌کرێت و هه‌نارده کردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان، له‌سه‌دا ٨٠ی تێکڕای هه‌نارده‌کان پێک ده‌هێنێت.