• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

لە وڵاتی سوئێد یادی ١٠ی خاکەلێوە بەرز ڕاگیرا

زایینی: ٠١-٠٤-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١٢ - ١٩:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە وڵاتی سوئێد یادی ١٠ی خاکەلێوە بەرز ڕاگیرا
کوردستان میدیا: لە شاری ستۆکهۆڵم، پێەختی وڵاتی سوئێد یادی ١٠ی خاکەلێوەـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە له ستۆکهۆڵم، لە مەڕاسمێکدا یادی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەرز ڕاگیرا.

لە مەڕاسمەکەدا هەریەک لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی، نوێنەری کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە وڵاتی سوید، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوید، چەندین کەسایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب تێیدا بەشدار بوون.

دەسپێکی مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب "و خولەکێک بێدەنگی ڕاگرتن بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، دەستی پێکرد.

دواتر لە لایەن "قادر مێهفەر" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات ـ ستۆکهۆڵم، وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و بەشدارانی ئەو مەڕاسمە، لە سەر گرینگی و پێویستی ڕێزگرتن لەیادی شەهیدان قسەی کرد و لە ٧١مین ساڵیادی شەهیدکرانی پێشەوا و هاوڕێیانیدا سڵاو و ئەمەگناسی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان نارد.

ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا بە ئاماژەدان بە تایبەتمەندییەکانی کۆماری میللی دێموکراتیکی کوردستان و ڕۆڵی پێشەوا قازی محەممەدی لە ڕێکخستنی هاوپشتی و هاوکاری نێوان کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستاندا، وەک هێما و سیمبوولێکی پیرۆزی نەتەوەیی پێناسەی کرد کە تا ئێستاش ڕێباز و ئامانجەکەی هەوێنی یەکیەتی و تەباییە لە خەباتی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆییخوازیدا لە هەموو پاڕچەکانی کوردستاندا.

میهفەر لەو ڕاستایەدا پێداگری کرد کە مافی خۆیەتی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە وەک "ڕۆژی شەهیدانی کوردستان"لەهەر چوار پارچەکەی کوردستاندا بناسرێت.

دوای ئەوە ڤیدیۆیەکی کورت لە وتە بەنرخەکانی ڕێبەری نەمری گەلەکەمان شەهید دوکتور قاسملوو سەبارەت بە ١٠ی خاکەلێوە و کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد پیشان درا.

لە بەشێکی دیکەی مەڕاسمەکەدا مامۆستا مەلا "حەسەن شیوەسەڵی" ئەندامی ئیفتخاری ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکڕات وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد.

بەڕێز شیوەسەڵی شەهیدکرانی پێشەوا و هاوڕێیانی بە هەوڵێکی نەزۆکی ڕێژێمی پاشایەتی ئێرانی لە قەڵەمدا کە ویستیان بەو کارەیان کۆماری کوردستان و بیر و ڕۆحی نەتەوەیی کوردیی لەسێدارە بدەن. لەو ڕوانگەیەوە وەبیر دووژمنی هێناوە کە ئەوەی نەمر و زیندوو ماوەتەوە ڕێباز و یاد و ناوی پێشەوایە نەک سیاسەتی چەپەڵ و فاشیستی پاشایەتی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ڕەوشی ناهەموار و داسەپاوی ئێستای هەرچوار پارچەی کوردستان کرد و نیگەرانی خۆی لە کۆمەڵکوژکردن و داگیرکردنەوەی خاکی ڕزگارکراوی کوردستان و گێچەڵی وڵاتانی زاڵ بەسەر کوردستاندا دەربڕی و سەرچاوەی سەرەکی هەموو ئەو ئاژاوانەشی بردەوە سەر ڕێژیمی مەلاکانی ئێران و تەنیا ڕێگای ئومێدی ڕزگاری لەو قۆناخەشیدا بەستەوە بە ئامۆژگارییەکانی پێشەوای نەمرمان کە دەڵێت: "یەکڕیز و یەکگرتوو بن و بە تەبایی نیشتمانی خۆتان سەربخەن".

لە بڕگەیەکی دیکەی مەڕاسمەکەدا پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە وڵاتی سوید لە لایەن کاک "ڕۆژوان"ـەوە خوێندرایەوە.

بەڕێزیان لە پەیامەکەیاندا بەناوی کۆمیتەی هاوکارییەوە سڵاوی گەرمیان پێشکەش کرد بە گیانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهید پێشەوا و شەهیدانی دیکەی حیزبی دێموکڕات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا وتیان کە هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتەکەتان دەخوازین و هەروەها یادی شەهید پێشەوا بەرز ڕادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ خۆڕاگری و دلێری کوڕان و کچانی کورد، پێشمەرگەکانی کوردستان کە درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی شەهیدانن دژ بە نەیارانی کورد.

بەشێکی دیکەی مەڕاسمەکە تەرخان کرابوو بۆ پەیامی بنەماڵەی شەهیدان کە لە لایەن "عوسمان مەحموودی" برای شەهید "حەسەن مەحموودی" خوێندرایەوە.

مەحمودی لە پەیامەکەیاندا ویڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی شۆڕش و ڕاپەڕینەکان بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، بە بایەخەوە لە گیانفیدایی و لەخۆبردوویی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی نیشمان دوا و داوای کرد کە بۆ گەیشتن بە ئامانجی شەهیدەکان بە بڕوای پتەوترەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین و وەک بنەماڵەی شەهیدانیش هەردەم پشتیوان و هاوکاری پێشمەرگە و حیزبە تێکۆشەرەکەمان دەبین.

لە مەڕاسمی ١٠خاکەلیوەدا چەندین برووسكەی هاوسۆزی لەلایەن چەند حیزبێكی سیاسییەوە سەبارەت بەو یادە گەیشتە دەستی بەڕێوەبەرانی مەڕاسیمەكە كە بریتی بوون لە:
ـ لێژنەی پارتی دێموكڕاتی كوردستان لە سوئێد عێراق
ـ پارتیا ئازادیا كوردستانێ ـ باكوور
ـ كۆمیتەی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان ـ سوئێد
پارتی سوسیالیستی كوردستان ـ باكوور.

دوابەدوای ئەوە هونەرمەند حامید محەممەدیان بە دەنگە بەسۆزەکەی سروودی "ئەی شەهیدان"ـی وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان پێشکەش کرد.

دوایین بڕگەی مەڕاسمەکە پێکهاتبوو لە پێشانگایەکی وێنەیی، کە وێنەی زیاتر لە ٥٠٠ شەهیدی حیزبەکەمان و چەندان سەرکردەی شەهیدی نەتەوەکەمانی لەخۆ گرتبوو.

بەر لەوەی بەشداران بەناو پێشانگاکەدا بگەڕێن، لە لایەن بەرپرسی گشتیی کومیتەی حیزبی دێموکرات "کاکەبرا ئەلیاسی"ـ یەوە سپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەشدارانی ئەو مەڕاسمەکە کرد و نیشاندانی وەفا و دڵسۆزیانی بۆ ناو و یادی شەهیدانی نەتەوەکەمان بەرزنرخاند و هیوای خواست کە ئەو ڕۆژە بکرێتە هێمایەکی نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بکرێتە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و یاد بکڕیتەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.