کوردستان میدیا: لێپرسراوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا و حکوومه‌تی کانادا، وێڕای ره‌خنه له رێژیمی ئێران، نیگه‌رانیی خۆشیان له سزای له سێداره دان ده‌ربڕیوه.
جان بێرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کانادا وتی: رێژیمی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانی سه‌ره‌کیی گرووپه تیرۆریسته‌کانه، له ناوخۆی وڵاتیشدا پێشێلکاری به‌رچاوی مافی مرۆڤه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانادا له‌و باوه‌ڕه دایه، که رێژیمی ئیسلامیی ئێران مافی سه‌رجه‌م که‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێڵ کردووه و وتیشی: ئێران ده‌توانێ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر جیهان بێت.
ئه‌و لێدوانانه له‌حاڵێک دایه که ئه‌حمه‌د شه‌هید رێپورتێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی ٨ مانگدا ٣٠٠ که‌س به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم له سێداره دراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و دوابه‌دوای ئیعدام کردنی ١٠ که‌سی دیکه له ئێران، کاترین ئاشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئورووپا وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین داواشی له رێژیمی ئێران کردووه که سزای ئیعدام رابگرێت.
ئه‌و لێپرسراوه وتیشی: زۆربه‌ی حوکمی ئه‌و ئیعدامانه له دادگا چه‌ند خوله‌کی و ره‌واڵه‌تیه‌کاندا په‌سند کراون.
نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران له راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردۆته‌وه، له ماوه‌ی ده‌سپێکی ساڵی ٢٠١١ـه‌وه هه‌تا ئێستا، ٦٧٠ که‌س له ئێران ئیعدام کراون و وتی: به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی رێژیمی ئێران ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاماره‌کان رۆژ له دوای رۆژ روو له زیاد بوون بکات.
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا باس له پێشێڵ کردنی مافی که‌مینه ئایینییه‌کان کراوه و تێیدا هاتووه په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننی و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیح و یارسان به توندترین شێوه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.