کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی دیکەش بەهۆی هەژاری لە نەخۆشخانە دەرکرا

15:50 - 14 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: جارێکی دیکە لە سێبەری ڕێژیمی سێدارە، هاووڵاتییەکی لێقەوماو بەهۆی بێدەرەتانی و هەژاری لە نەخۆشخانە دەرکرا.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی نەبوونی پارە و بێدەرەتانی پیرەپیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە نەخۆشخانەی رسول اکرم لە شەقامی شهرآرای تاران دەرکراوە.

ئەمە یەکەم جار نییە هەواڵی لەم چەشنە بڵاو دەکرێتەوە؛ ماوەیەک پیش ئێستاش ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیسی ڕێژیم، ئاشکرای کرد: لە ، پیاوێکی بەساڵاچوو کە توانای بینینیشی لە دەس دابوو، تووشی ڕووداوێک دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ٧ی تیری شاری ڕەی دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە توانای دابین کردنی پارەی نەخۆشخانەی نەبووە، لەم ناوەندە دەرمانییە دەردەکرێت.

بەپێی ئەم هەواڵە تێچووی نەشتەرگەری ئەم کەسە تەنیا ٧ میلیۆن تمەن بووە.

ساڵی ڕابردووش کچێکی ١٢ ساڵان کە بەهۆی نەخۆشی جەرگ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی نمازی لە شیراز کرا کە بەهۆی ئەفغانی بوونی، نەشتەرگەری بۆ نەکرا و لەکۆتاییشدا گیانی لە دەستدا.