کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كانا‌دا بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی كوردستان، ڕێوڕە‌سمێک به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات له شاری سنت كاترین به‌ڕێوه‌چوو.
كۆریاده‌كه به سروودی نه‌ته‌وەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهه‌ڵاتی كانا‌دا به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن ئه‌بووبه‌كر محه‌ممه‌دپوور پێشكەش كرا.
ناوبراو له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه، په‌یمانی درێژه‌پێدانی ڕێگای سه‌ربه‌رز و پیرۆزی شه‌هیدانی دووپات كرده‌وه.
دواتر په‌یامی ئه‌م حیزبانه له لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه پێشكەش كران:
ـ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان
ـ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
پاشان له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان عه‌لی زه‌ندی و عه‌لی عه‌دیسیـه‌وه چه‌ند پارچه موسیقایه‌ک پێشكێش كرا.
دواتر چه‌ند ڕێزلێنانێک له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبه‌وه پێشكەش به بنه‌مالە‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرا.
له بڕگەیەکی تری ئه‌م كۆڕیاده‌دا هه‌ر یه‌ک له ئه‌حمه‌د عومه‌ر، دوکتور ڕۆژان ئاشتاب و دوکتور فه‌ریدوون ڕه‌حمانی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌م ڕۆژه‌یان پێشكەش كرد و وڵامی پرسیاری به‌شداربووانیان دایه‌وه.