کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری فاڵۆنی وڵاتی سوید بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی ١٥ی حیزب، كۆبوونەوەیەك ساز درا

16:24 - 3 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە شاری فاڵۆن هاوچەشنی كۆمیتەكانی دیكە لە وڵاتانی ئورووپایی كۆبوونەوەیەكیان لەپێوەندی لەگەڵ كۆتایی كۆنگرەی ١٥ بەڕێوە برد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتای كۆبوونەوەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خۆلەكێك بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.
ئاوارە جەلالی یەكێك لە نوێنەرانی بەشدار بووی كۆنگرەی د. سادق شەرەفكەندی باسێكی لەبارەی چۆنیەتیی كۆنگرەی ١٥ی حیزب پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
جەلالی پاش پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە لە ئەندامانی حیزب و هەموو دڵسۆزانی حیزب، پڕژایە سەر بابەتەكانی پێوەندیدار و ئەو باسانەی كە لەماوەی كاری كۆنگرەدا هاتبوونە بەرباس.
كۆنگرەی ١٥ لەژێر ناوی كۆنگرەی دكتور سادق شەرەفكەندی و بە دروشمی هەوڵدان بۆ یەكڕیزی لەپێناو سەركەوتندا رێكەوتی ٨ی رەزبەر دەستی بەكارەكانی كرد و ماوەی ٦ رۆژی خایاند.