• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١٥ - ١٨:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

ئامادەبووانی بەڕێزی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان


٧١ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێكی وەکوو ئەمڕۆدا، "پێشەوا قازی محەممەد" یەکەمین سەرکۆماری کوردستان و سەیفی قازی و سەدری قازی، لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد، دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک زیندان و بەڕێوەچوونی دادگایەکی ڕواڵەتی، لە سێدارەدران و چوونە نێو کاروانی شەهیدان؛ بۆیە ئەمڕۆ دوای ٧١ ساڵ لەو ڕۆژە، لێرە کۆبووینەتەوە تا پێکەوە و بۆ جارێکی تریش هەم ڕێز لە ڕۆژێکی مێژوویی لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان بگرین، کە ڕۆژی مەرگی سەربەرزانەیە و هەم وەفا و سۆزی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگاو ڕێبازی شەهیدان دووبارە بکەینەوە و بەڵێنیان پێبدەین، کە هەروا قورس و قایم لەسەر ئەو ئامانجانە سوورین، کە ئەوان لە پێناویاندا گیانیان بەختکرد، بۆیە بە نوێنەرایەتی لەلایەن ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی پێشەوای مەزنمان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەری ڕێز و نەوازش لەبەرامبەر بنەماڵە سەربەرزەکانیان دادەنەوێنین.

بەڕێزان

حەفتاو سێ ساڵ بەر لە ئێستا، کاتێک کۆماری کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک لە مرۆڤە شۆڕشگێڕ و نەتەوە پەروەرەکانی کوردستان و لە سەروو هەمووشیانەوە پێشەوای نەمر دامەزرا و یەکەمین دەوڵەتی مۆدێڕنی کوردی لە مێژووی کوردستاندا نەخشاند و، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، یەکێک لە پڕشنگدارترین ئەزموونەکانی حوکمڕانی لە کوردستان و تەنانەت ناوچەشدا بەدیهات و، شکۆی کۆشکی دیکتاتۆری و دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لەو وێرانەیەی کە هەبوو زیاتر وەلەرزەخست، ئەمە بوو بە مۆتەکەی داگیرکەران و سەرەنجام هەرچی پێیان کرا خستیانە کار بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە لەناوبەرن؛ بۆیە دوای یازدە مانگ لە دامەزراندنی کۆمار، هێزی داگیرکەر بە یارمەتی کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکی و ناوخۆیی، توانی بەسەر کوردستاندا زاڵ بێتەوە و بە لە سێدارەدانی دامەزرێنەرانی کۆمار و لەسەروو هەموویانەوە پێشەوای نەمر و سەدری قازی و سەیفی قازی لە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦دا، دوای دادگایەکی ڕواڵەتی، کۆتاییان بە تەمەنی کۆمار هێنا.

ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.

خۆشەویستان

دامەزراندنی کۆمار و ئازایەتی و بەرخۆدانی ڕۆڵەکانی دامەزرێنەری کۆمار و ژیانی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرانە، چەندە هەڵگری وانەی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی بێت، گیان لەدەستدان و شەهیدبوونیشیان، دوو هێندە هەڵگری ئەو مانا بەرزانەیە، کە لەسەردەمی شەهیدبوونی پێشەواوە تا هەنوکەش، هێزێکی کاریگەری ناو مێژووی ئازادیخوازی نەتەوەکەمانن.

ئەمڕۆ لێرە باسی ژیانی شۆڕشگێرانە نییە، ئەمڕۆ لێرە باسی مردنی شۆڕشگێڕانەیە، کە بێگومان بەهەمان ڕادەی ژیانی شۆڕشگێڕانە، ڕۆڵی کاریگەری لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکاندا بۆ بەدەستهێنانی سەروەری و ڕزگاری هەبووە... پێشەوای مەزن بە بەخشینی گیانی خۆی، وانەیەکی فێرکردین، کە هیچ زیندووبوون و مانەوەیەک ناتوانێت بەرامبەریی بکات، وانەی مردن لە پێناو خەڵک و خاک و وڵات...! مردن لە پێناوی ئازادی و بە سەربەرزی ژیان... هەر ئەم وانەیە بوو، کە سەرەڕای سەختی ڕێگای خەبات و بەرخۆدانی نەتەوەکەمان و دڕندەیی دوژمنانمان، بەڵام تاکەکانی ئەم نەتەوەیە بە شەوق و زەوقەوە ڕووی تێدەکەن و لە هیچ مەترسییەک سڵ ناکەنەوە، تەنانەت ئەگەر بە دانانی گیانیشیان بێت... ئەمەیە ڕازی مەرگی شۆڕشگێڕانە. دیاریکردنی ئەم ڕۆژەش وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن حیزبەکەمانەوە، بەشێکی هەرەگرنگی بۆ ئەو مانا بەرزانە دەگەڕێتەوە کە لە چیرۆکی مەرگی پێشەوای مەزندا هەن. مردنێک لە پێناو نیشتمان، مردنێک لە پێناو ئازادی، مردنێک لە پێناو خەڵک و سەرەنجام مردنێک لە پێناوی ژیان...

بەڕێزان

ئێمە لە ڕابردوودا و هەتا هەنووکەش لە خەباتێکی قورس و قایم و خوێناویدا بووین و هەین، بەدژی زوڵم و زۆر و چەوسانەوە؛ لەم خەباتەدا بە دەیان ڕێبەر و سەدان و هەزاران کادر و پێشمەرگە و دەیان هەزار خەڵکی ئازادیخوازی نەتەوەکەمان، پێشكەش بە بارەگای بەرزی ئازادی کردوون.

کەسانێک لە تاکە بەهرەمەند و بەتواناکانی ئەم وڵاتە گیانیان پێشکەش کردووە، کە بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین دەتوانرا بناغەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکرات و پێشکەوتوویان پێ بنیات بنرێ... بەڵام فەلسەفەیەک کە حیزبی دێموکراتی لەسەر بنیات نراوە و پەروەردەیەک کە ئەم حیزبە لە ناخی تاکەکانی ئەم نەتەوەیەدا جێی کردووەتەوە، وای کردووە کە هەموو ژیانێک و بەتایبەتی ژیانی ژێردەستی، بەهەر نرخێك وەرنەگیرێ... هەر لێرەوەیە داستانی گیان بەخشین و شەهید بوون لە پێناوی ژیانێكی باشتر و سەربەرزانەتر دێتە کایەوە. ئەمەش وایکردووە، کە داستانی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە و خەباتی قورس و قایم و خوێناوییان، نەک تەنیا نەبێتە هۆی شێواندنی سیمای خەباتەکەمان، بەڵكوو بە پێچەوانەوە! ئێمە بە شەهیدەکانمان سەربەرزین و هەر لەبەر ئەوانیشە خەباتەکەمان خاوەنی پرەستیژێکی بەرزی مرۆیی و ئەخلاقی و سیاسییە. ئەمە ڕازی فەلسەفەی شەهیدبوونە لە ڕێڕەوی ئەم خەباتە خوێناوییەی نەتەوەکەمان... ئێمە ناژین و نامرین لە پێناوی مردن، ئێمە دەمرین لە پێناوی ژیان.

خەڵكی بەشەرەفی کوردستان

لە سێ ساڵی ڕابردووەوە، حیزبەکەمان بە هەستکردن بە بەرپرسایەتییەکی مێژوویی بەرامبەر بە ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناوی برەودان بە خەباتێكی هەمەلایەنە، لەژێر ناوی ڕاسان و لەژێر دروشمی لێکگرێدانی خەباتی شار و شاخ، قۆناخێكی نوێی لە خەباتی خۆی بەدژی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی دەستپێکردووە.

بەداخەوە لە سەرەتای جێبەجێکردنی ئەو شێوە خەباتە لە قۆناخی نوێدا، زۆر کەس هەستانەوە و بەجۆرێک لە جۆرەکان دژایەتی خۆیان بەرامبەر بەم ڕەوتە نیشاندا و لە دیدی کورت و ئاسوودەتەڵەبی و بێ ئیرادەیی خۆیانەوە، لە فەلسەفەی ڕاسان و ئیرادەی ئەم گەلە بۆ دروستکردنی مێژووی خۆی، تێ نەگەیشتبوون. ئەوان نیشانیان دا، کە نە لە مێژووی ئاشتیخوازی ئەم گەلە تێگەیشتوون و نە لە ڕازی شەهیدبوون و بە شەوقەوە بەرەو پیری مەرگ ڕۆشتنی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی و هەزاران شەهیدی ئەم گەلە.

لە دەسپێکردنی قۆناخی نوێدا، ئاگامان لە مەترسییەکان و تێچووی ئەو خەباتە بوو، چونکە باشمان دەزانی دوژمنەکەمان چەند دڕندەیە و باشیشمان دەزانی بەهای ئازادی چەند گرانە و باشیشمان دەزانی گەلێک ئازادی بوێ، دەبێ نرخەکەشی بدات... بەداخەوە ئێمە لە ڕەوتی ئەو خەباتەدا، ژمارەیەک لە باشترین ڕۆڵەکانی حیزب و گەلمان پێشكەش بە بارەگای ئازادی کردن، بەڵام حەماسە و گیانفیداییەک کە ئەوان نیشانیان دا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە ئێمە هێشتا بە پێوەین و بۆ ژیانێکی ئازاد و پێشکەوتوو، لە هیچ مەترسی و بەربەستێک ناگەڕێینەوە، ئەگەر بە بەخشینی گیانیشمان بێت، ئەوان وەکوو ڕێبەران و هاوسەنگەرانی شەهیدیان، ئەو هزر و فەلسەفەیەیان وەبیرهێنایەوە، کە مەرگێک لە ڕێی نیشتمان و لە ڕێی ئازادی و بەختەوەریی مرۆڤەکان بێت، زۆر بە بەها و شکۆمەندترە، هەر ئەوەشە ڕازی مانەوە و بەردەوامی ئەم نەتەوەیە؛ بۆیە بە پێویستی دەزانین لەم ڕۆژەدا جارێکی تر سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قۆناخی نوێی خەباتی گەلەکەمان، شەهیدانی ڕاسان.

بەڕێزان

ئەمڕۆ ناوچەکەمان بە یەکێك لە هەستیارترین و پڕ گۆڕانترین قۆناخەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت. زۆر کۆمەڵگا ئاڵوگۆڕی بەرچاویان تێدا بەدیهاتووە، کە ئەگەرچی بەشێک لەو گۆڕانکارییانە، هێمنی و ئارامییان لێ بەدی نەهاتووە، بەڵام ئەو مەسەلە لەوە کەم ناکاتەوە، کۆی ئەو گۆڕانکارییانە شتێکمان پێدەڵێن و ئەویش ئەوەیە، کە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەهای دیکتاتۆرەکان بەسەردەچێت و هەمیشە لەبەردەم مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵكەکەیانن... کۆمەڵگای ئێمەش لەژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا، ناتوانێت لەم تایبەتمەندییە بەدوور بێت و بەسەرنجدان لەو ناتەواوییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابوورییەی کە لە ئێراندا هەیە، پێکهاتەی ئەو کۆمەڵگایەی لەرزۆک کردووە، بۆیە زیاد لە هەر کاتێکی تر ئەگەری ئەو گۆڕانەی تێدا نزیکە... ئەگەرچی لەم نێوەدا ئێران دەیهەوێت بە دەستێوەردان لە وڵاتان و پەرەپێدانی چالاکییەکانی لە دەرەوە، وێنەیەکی بەهێز لە خۆی نیشان بدات، بەڵام هەموو ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە لە ڕووی نێودەوڵەتی و ناوچەییەوە ئێران بەرەو کۆنترۆڵکردن و دوورەپەرێز کردن دەچێت و چیدی ناتوانێت بە خوڵقاندنی کێشە لە دەرەوە، ناتەواوییەکانی دابپۆشی، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە هەرجۆرە جێگرتنێک لەم گۆڕانکارییانەدا و دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان، پەیوەستە بە ڕادەی ئامادەیی و کاریگەری ئێمەوە.

لە ڕوانگەی خۆئامادەکردن بۆ جێگرتنێکی کاریگەر لەو گۆڕانکارییانە، لە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا کۆنگرەی شازدەی حیزبەکەمان بەڕێوەچوو و کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگی لە پێکهاتەی حیزبدا پێکهێنا، کە هەر هەموویان لە پێناوی فراوانکردنی سنووری چالاکی و لەخۆگرتنی زۆرترین هێزی مرۆیین لە ڕەوتی خەباتدا.

ئێمە لە هەلومەرجێکداین کە پێویستمانە زۆرترین هێز و وزەکان ڕێکبخەین و بە ئاراستەیەکی کاریگەردا ڕێنوێنییان بکەین. کۆنگرەی شازدە زۆر بە باشی توانی نەخشەی فراوانکردنی سنووری چالاکی و کۆکردنەوەی هێز و وزە کاریگەرەکان دابڕێژێت، کە هیوادارین لە بواری کردەوەشدا، بتوانین بە باشترین شێوە بە ئەنجامیان بگەیەنین. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرمایەیەکی ڕەمزی و مرۆیی زۆر گەورەی هەیە و دڵنیاین بە پشتبەستن بەو ڕەمزە مەزنانەی کە لە بواری هزری نەتەوەیی هەمانە و بەو هێزە مرۆییەی کە هەیە، سەردەکەوین.

لەم خەباتەدا، کە ئەگەرچی بەبێ تێچوو نابێت، بەڵام پشت ئەستوور بە میراتی بەجێماوی شەهیدانمان و بە فیداکاری و ئازایەتی پێشمەرگەکانمان و پشتیوانی بێ درێغی خەڵکەکەمان و بە بەرنامەیەکی پێشکەوتوو کە هەمانە، دڵنیاین سەردەکەوین و گیانی پاکی شەهیدەکانمان ئاسوودە دەکەین.

لە کۆتاییدا جارێكی تر سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی پێشەوای شەهید و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

سەرکەوێت خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران

١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.