• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

مانیفێستی ڕزگاری

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١٥ - ١٩:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مانیفێستی ڕزگاری
ئەلبۆرز ڕوئینتەن

هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.

ڕاستە گاندی و گیڤارا و ماندێلا بۆ دونیا ناسراون و خزمەت و فیداکارییان جێگەی ڕێز و لێفێربوونن بەڵام بە بڕوای من پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرکۆماری کوردستان ئەگەر کورد نەبوایە بە هۆی فیداکاری بێوێنەی بۆ گەل و نیشتمان و مرۆڤایەتی نەک لە ڕیزی وان بەڵکوو لە هەندێ بواردا لە سەرووی ئەوانیش بە ئەژمار دەهات.

یەکێک لە خەسارەکانی خەبات و تێکۆشانی ئێمە بۆ گەیشتن بە ڕزگاری کەمتر کار کردنە بۆ تۆمار کردنی ڕاستییەکانی مێژووی نەتەوەکەمان؛ هەروەها چەسپاندنی ئەو بابەتە لە مێشکی تاکی کورد وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی نەتەوەسازییە، زۆر جاریش لەبەر دڕەندەیی داگیرکەران و ناکۆکی خۆمانیش دەرفەتی تۆمار و گەیاندنی ئەو مێژووە بە نەوەکانی داهاتوو نەبووە.

من لێرەدا دەمەوێت باس لە وەسیەتنامەی پێشەوای نەمر بکەم و تیشک بخەمە سەر چەندین لایەنی ئەو وەسیەتنامەیە و بە بەراوردێک لەگەڵ بارودۆخی ئێستەی دۆزی کورد، چونکە پێم وایە ئەو چەند لاپەڕەیە سەرەڕای ئەوەیکە لە هەلومەرجێکی زۆر نائاسایی و ئەستەمدا نووسراون، گەلێک پەیامی بە سوود و ڕێنوێنی ئامۆژگاری گرنگی تێدایە، کە دەتوانێ وەک تیشکی خۆر ڕێگای تاریکی ڕێبازی ڕزگاری گەلەکەمان ڕووناک بکاتەوە.

هەلومەرجی نووسینی وەسیەتنامەکە

ئەم وەسیەتنامەیە لە هەلومەرجێکی زۆر دژواردا نووسراوە، چونکە دوای سێ مانگ لە گیرانی پێشەوا و هاوڕێکانی لە ژێر گوشارێکی زۆری نێوخۆیی و ئێرانی ببوون بە بەشێک لە پیلانیان، بۆ شکاندنی کەرامەتی نەتەوەیی و لێدانی بزماری کۆتایی لە تابووتی بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا.

دوژمن بە گوشاری دەروونی بە بێڕێزیان بەرانبەر بە کورد و کەسایەتیان لە دادگای بێداد دا، هەروەها ڕاگرتنیان لە زیندانی تاکەکەسی لە بەندیخانەی تاکەکەسیی نیزامیدا لە ڕۆژانی کۆتایدا ببووە سەرباری غەمی بێوێنەیان بۆ ڕزگاری میللەت. لە بارودۆخێکی وەهادا لە شەوی نۆ لەسەر دەی خاکەلێوە بە لە بەرچاو گرتنی ڕێوشوێنی ئەمنییەتی زۆرەوە بە بیانووی گواستنەوەیان بۆ تاران بۆ گۆڕەپانی چوارچرا دەگوازرێنەوە، لەوێدا دوای ئەوەی بۆ بینای شارەداریی دەبردرێن و پێشەوا بە دیتنی مەلا و بەرپرسی بێهداری مهاباد و ئەفسەری نیزامی ئیتر درک دەکات، ئەمەش درۆیەکی تری دەسەڵاتی شاهەنشای و عەجەمە، ئەوان بۆ گواستنەوەی تاران نەهێنراون، بەڵکوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانیان لەوێن.

لە کاتێکی وەهادا کە بۆ هەر مرۆڤێکی ئاسایی دەبێتە هۆکاری تێکچوونی باری دەروونی بەڵام پێشەوا زۆر بە هێمنی و لێبڕاوی تەواوەوە داوای نووسینی وەسیەتنامە دەکات، کە دەبێتە بەڵگەیەکی بەنرخ بۆ کورد، کە زۆر بابەتی گرنگی بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازیمانی تێدایە، کە بە مانیفێستی ڕزگاری لە قەڵەم دەدرێت.

کاتێک بە مەلا دەڵێ وەسیەتنامەکەم بنووسە ئەویش دەڵێ بە کوردی نازانم بنووسم پێشەوا ئەوە بە یەکێک لە خەسارەکانی نەتەوەی کورد دەزانێ، کە ناتوانێ بە کوردی بنووسین. نیشان دەدات پێشەوا لە دوا کاتەکانی بەرەو پیری مەرگدا نەک غەمی ژیانی نەبووە، بەڵکو بەردەوام بووە لە ڕێبەرایەتی کردن و ڕێگە نیشاندان.

تەوەرە گرنگەکانی وەسیەتنامەی پێشەوا

ـ دەڕبرینی خۆشەویستی بۆ نەتەوە و نیشتمان.
ـ هەوڵدان بۆ تەبایی و یەکڕێزی وەک بنەمایەک بۆ سەرکەوتن.
ـ هەوڵدان بۆ بردنە سەری ئاستی زانستی و زانیاری هەروەها خۆپێگەیاندن.
ـ باوەڕ نەکردن بە دوژمن و پەیمان و سۆزیان بەتایبەتی عەجەم.
ـ گرنگیدان بە لێهاتووی و شارەزایی و تاکەکان.
ـ ئاماژەدان بە ئەرکی قورسی بەرپرسایەتی بەرپرسان لە بەرانبەر گەل و نیشتمان
ـ پاراستن و پارێزگاری هەستی خۆ بەکەم نەزانین وەک نەتەوەی کورد لە ئاست نەتەوەکانی‌تر.
ـ گرنگیدان بە ئاوەدان کردنەوە و پێشخستنی وڵات لە ڕێگەی سامانی تاکەکەسی خۆی.

ڕێکخستنی ئەم تەوەرانە لە وەسیەتنامەیەکی چەند لاپەڕەیی کە لە کاتێکی وەهادا نووسراوە نیشان دەدات، کە پێشەوا لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا لە لایەک باوەڕی بە نەتەوەکەی و بزاڤەکەی دەگەیەنێت، کە هەر سەر دەکەوێت. ئەو باوەڕە لە کاتی وەهادا ئازایەتی و بیلمەتی پێشەوا نیشان دەدات.

لە لایەکی تر دەتوانین هەر یەک لەم تەوەرانە ئێستەش دوای چەند دەیە وەک خەساری جووڵانەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ڕزگاری کۆتایی هەژمار لە قەلەم بدەین. ئەوە ئەرکی ڕێبەرە کە کۆمەڵگای خۆی بناسێت وێڕای هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان لە هەمان کاتدا هەوڵی بەرز کردنەوەی ورەی نەتەوەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانج و پارێزگاری لە کەرامەت و شکۆی بدات. کە پێشەوا لەم چەند دێڕەدا ئەم ئەرکەی بە لێهاتوویییەوە ئەنجامی داوە.

لە یەکەم تەوەردا کە خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمان لە خۆ دەگرێت زۆر سەرنجڕاکێشە کە بارودۆخی ئەستەمی ئەوکات نەیتوانیەوە خۆشەویستی گەل و نیشتمان بۆ یەک چرکەش لە مێشک و دڵی پێشەوا بسڕێتەوە، بەڵکوو بەردەوام هەر بەو خۆشەویستییەوە تەنانەت کاتێک بەرەو پەتی سێدارەی بەرۆکی ناحەقی دوژمن گرتووە، وەسیەتنامەکەی بە ڕستەکانی "ڕۆڵە و برا عەزیزەکانم، برا بەشخوراوەکانم میللەتە زوڵملێکراوەکەم" دەست پێ دەکات، کە نیشانەیەکە بۆ خۆشەویستی بۆ نەتەوەکەی.

هەروەها لە بەشێکی تردا دەفەرمێت: "خۆشەویستەکانم کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە". لە کۆتایی وەسیەتنامەکە بەئەنقەست بە واژۆی "خزمەتگوزاری گەل و نیشتمان قازی محەممەد" کۆتایی بە نووسینی دێنێ بۆ ئەوەی نیشان بدات سەرۆک و بەرپرسەکانی وڵات لە کاتی حوکم ودەسەڵاتدا بن، یان لە ژێر پەتی سێدارە هەر خزمەتگوزاری خەڵکن.

لە تەوەری دووهەمدا کە زۆر بە ڕوونی و فراوانی لەو وەسیەتنامەیە ئاماژەی پێ کراوە تەبایی و یەکڕیزی نەتەوەیی و خیانەت نەکردن بە نیشتمانە. ئەو بابەتە تەنانەت دەتوانین بە بابەتی سەرەکیی وەسیەتنامەی پێشەوا بزانین، ئەو چەندەش ئاماژەیەکە بۆ خەساری یەکڕیزنەبوونی گەلی کورد. ئێستاش وەک یەکێک لە گرنگترین خەسارەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازیمانە، بە هۆکاری سەرەکیی نێوخۆیی نەگەیشتن بە ئامانجەکان و نسکۆ و شکستەکان ئەژمار دەکرێت، کە نموونەی زیندووی وەک کەرکووک و عەفرینش لەم بەڵگەی حاشاهەڵنەگرەی ئەو ڕاستییەن. هەر لەو سۆنگەیەدا بووە کە پێشەوا بەو شێوەیە داوا لە گەل دەکات "وەرن بە خاتری خوا چیتر دوژمنایەتی یەکتری مەکەن، یەک بگرن و پشتتان وە یەکتری بدەن".

هەروەها لە شوێنێکی تر بۆ نیشاندانی گرنگی یەکڕیزی لە خەباتی گەلان بۆ ئازادی دەفەرمێت: "ئەو میللەتانەی کە لە چنگی دوژمنە زۆردارەکانیان ڕزگاریان بووە وەک ئێوەن، بەڵام ئەوانەی خۆیان ڕزگار کردووە یەکیەتییان لە نێواندا هەبووە".

پێشەوا بە هەمان ڕادەی کە گرنگی بە تەبایی و یەکڕێزی دەدا، خۆپێگەیاندن و بەرز کردنەوەی ئاستی زانست و زانیاری بە پێویست دەزانێت و تەنانەت ئەو چەندە بە بنەمای ئاگایی و هۆشیاری نەتەوەیی دەزانێت، بۆ ئەوەی لە لایەن دوژمنەوە بە ئاسانی ماف و ئازادیەکانمان لێ زەوت نەکرێت.

لە خاڵێکی دیکەی وەسیەتنامەکەدا بە ڕوونی لەسەر ئەو بابەتە دەدوێ: "خوێندن و زانست و پلەی زانیاریتان بەرنە سەر، بۆ ئەوەی کەمتر فریوی دوژمن بخۆن". پێشەوا وەک زانایەکی سەردەمی خۆی لە کوردستان و ئێران بەگشتی گرنگیەکی تایبەتی بە خوێندن داوە، چ کاتی بەرپرس بوونی لە مەهاباد هەوڵی دامەزراندنی خوێندنگەی داوە لە وەسیەتنامەکەشیدا بەشێک لە سامانی خۆی بۆ ئەو ئەرکە تەرخان کردووە. بە خۆشیەوە دەڵێم کە ئێستا ڕێژەی خوێندەواری و پێگەیشتنی زانستی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە، کە ئەو چەندە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوون و گرنگی پێدانی ڕێبەرایەتی زانای وەک پێشەوا، دەبێ لەو خاڵە بەهيزە کەڵک وەربگرین بۆ بەرەو پێشبردنی بزاڤەکەمان.

دەبێ دان بەوە دابنین باوەڕکردن بە دوژمن لە خەسارێکی تری مێژووی جوڵانەوەکەمانە بەتایبەتی ئەزموونێکی زۆر تاڵمان لەو بوارەدا لەگەڵ عەجەمدا (مەبەست دەسەڵاتی فارس) هەیە. کەم ڕێبەرمان هەیە نەکەوتبێتە بەر پیلانی ناجوامێرانەی ئەوان، یا لە هەستی ئازایەتی و جوامێری و پاکی کوردیان کەڵک وەرنەگرتبێ یا هەموو جاریش بە ناوی وتووێژ نێو پیلانی تێرۆری ڕیبەرانیان داڕشتووە و بە ئەنجامیشیان گەیاندووە.

پێشەوامان بە ڕوونی و وردی ئاماژە دەکات و دەفەرمێت: "لە ناو هەموو دوژمنەکانی گەلی کورد، دوژمنی عەجەم لە هەموویان زاڵمتر و مەلعونتر و خوانەناستر و بێبەزەییترە، لە هیچ تاوانێک بەرانبەر بە گەلی کورد دەست ناگێڕێتەوە، هەر بە درێژایی مێژوو لەگەڵ گەلی کورد، غەرەز و کینەی ڕیشەداری هەبووە و هەیەتی".

ئەو ڕاستیە مێژووییەی کە لە وەسیەتنامەکەی پێشەوادا بە تەواوی ڕەنگی داوەتەوە، بێگومان دوای پێشەواش بە چەندین جاری دیکە سەلمێنرا، هەر بۆیە دەبێت ئەو خاڵە ببێتە بنەماییترین خاڵی سیاسەت و خەباتمان لە بەرانبەر دوژمنەکەماندا، کە هیچ کات دوژمنی عەجەم واتە سیستم و حکوومەتی ناوەندیی ئێران ڕازی نابێت کورد بە کەمترین مافی بگات، تەنانەت نەک کوردی ڕۆژهەلات بەڵکوو دژایەتی کردنی کوردی پارچەکانی دیکەش دەکات، بۆ لە جیاتی وڵامی ئاشتیخوازانە بە دڕەندەترین شێواز وڵامی داخوازە ڕەواکانی بداتەوە.

پێشەوا ئەوەندە بە حەق و دڵنیاییەوە لەو بابەتە دەڕوانێ، کە لە بەشێکی دیکەی وەسیەتنامەکەی خۆیدا دەڵێ "دڵنیا بن ئەگەر عەجەم هەنگوینتان بداتێ، دیارە ژەهری تێ کردووە". بە چاوخشاندنێکی وردی ئێستەی بارودۆخی ناوچە زێدەڕۆیی نییە، ئەگەر بڵێین کە بەشێکی زۆری نەهامەتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەمی پیلان و سیاسەتە ڕیاکارییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.

تەوەرێکی تری وەسیەتنامەی پێشەوا گرنگیدانە بە لێهاتووی و شارەزایی لە نێو کورد و پاڵپشتی کردنی ئەو توێژە بۆ سەرکەوتنیان. ئەو ئەسڵە واتە گرنگیدان بە پسپۆڕیی لێهاتووی و کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو لە گرنگترین ئەسڵەکانی سەرکەوتن لە بواری کارگێڕییە.

ئەگەر لەو کاتەدا پێشەوا ئەو ئەسڵەی لە بیر بووە، زیاتر لەوەی کە لەوانەیە گرفتێک بێت لە نێو حکوومەتی کوردستان وەک تایبەتمەندییەکی کوردیش دەتوانین ئاماژەی پێ بکەین، کە کەمتر پاڵپشتی ئەو توێژەین تا لە کارەکانیاندا سەر بکەون هەر بۆیە بە ڕوونی دەفەرمێت: "خۆشەویستەکانم! کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە، هەروەکوو لە ماڵەوەدا ئەندامانی ئەو ماڵە هەر کەس لە هەر جۆرە کار و کردەوەیەکدا دەیزانێ، ئەو کارەی پێ دەسپێرن، ئیتر کەس مافی چاوچنۆکی پێ نییە، کوردستانیش هەر ئەو ماڵەیە، ئەگەر زانیتان کەسێک لە ئەندامانی ئەو ماڵە کارێکی لە دەست دێ، لێی گەڕێن با بیکا" ئیتر نابێ بەرد بخەنە سەر ڕێی و نابێ بەوە دڵگیر بن کە یەکێک لە ئێوە بەرپرسیارەتی گەورەی بە دەستەوەیە".

لە هەمان کاتدا گرنگی دەدات بەهەستی بەرپرسیارەتی لە بەرانبەر گەلدا کە ئەگەر کەسێک بەرپرسیارەتیشی هەبێ دەبێ ئەرکی خۆی لە بەرانبەر ئەو بەرپرسیارەتییەش بەجێ بگەینێت. ئەو خاڵە وا لە ژیان و کەسایەتی پێشەوادا بەرجەستە ببوو، کە کەم ڕێبەری سیاسی لە دونیادا هەیە کە بەو شێوەیە خۆی لە بەرانبەر گەل و نیشتمانەکەی بەرپرسیار بزانێت. ئەو هەست کردن بە بەرپرسیارەتییە تا ڕادەیەک بوو، کە بە نرخی گیانی خۆی ئامادە نەبوو خوێن لە لووتی یەک هاووڵاتی کورد بێت. کە چی بەداخەوە ئێستا دەبینین لە پارچەکانی تر ئەو ئەسڵە لە بەرچاو نەگیراوە.

لە وەسیەتنامەکەدا لە کاتدا بەرەو پیری مەرگ دەڕوات بە شانازییەوە لەسەر ئەو ئەسڵە پێداگیری دەکات دەڵێت: "ئەگەر منیش بەرپرسیارەتی گەورەم لەسەر شانی نەبوایە، ئێستا لە ژێر داری سێدارەدا ڕانەدەوەستام."

تەنانەت نووسینی وەسیەتنامەش وەک ئەرکێکی بەرپرسیارەتی خۆی دەزانێ و دەفەرمێت: "ئەگەر منیش بەرپرسیارەتی گەورەم لەسەر شان نەبوایە، ئێستا منیش وەک ئێوە لە ناو خاوخێزان و ماڵی خۆم لە شیرینی خەودا دەبووم، ئەوەی کە ئامۆژگاریتان بۆ دوای خۆم دەکەم ئەمەش یەکێکە لەو بەرپرسیارەتییانەی کە لەسەر شانم".

لە کاتێکی وەها دژواردا کارکردن بۆ نەڕووخانی ورەی بەرزی نەتەوەیی کورد، یەکێکی تر لە خاڵە جەوهەرییەکانی سیاسیکارانەی پێشەوا بوو، کە لە گوتارەکانیدا بە ڕوونی ئاماژەی پێداوە، دروست کردنی ئەو هەستە بۆ ئەوەی خۆ بەکەم نەزانێ و هاوشانی نەتەوەکانی تر کە بەختیارن، گرنگیەکی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەگەر دەسەڵاتی داگیرکەر بەئەنقەست بۆ لەنێوبردنی ئەو هەستە کار بکات. هەر لەو ڕوانگەوە دەفەرمێت: "با منداڵەکانتان بخوێنن چونکەی ئیمەی میللەتی کورد هیچمان لە میللەتانی دیکە کەمتر نییە".

یا لە شوێنی تر دەڵێت: ئێوە نابێ بە کوشتنی من و برا و ئامۆزاکانم چاوتان بترسێ، هێشتا دەبێ زۆر کەسی دیکەی وەکوو ئێمە لەو ڕێگایەدا گیانی خۆیان بەخت بکەن، تا دەگەنە ئاوات و مەبەستتان".

بەشێکی تری وەسیەتنامە بۆ گرنگیدان بە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی وڵات بەتایبەتی دروست کردنی خوێندنگە لە ڕێگەی سامانی کەسیی خۆی تەرخانی کردووە. هەروەها جەخت لەسەر بەدواداچوون لە لایەن خەڵک بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەشە لە وەسیەتەکەی دەکات و دەفەرمێت: "ئەو شوێنانەی لە وەسیەتنامەکەدا نووسیومە بۆ مزگەوت و نەخۆشخانە و قوتابخانە، ئێوە هەمووتان داوای بکەن تا دەکرێ و سوودیان لێ وەربگیرێ".

هەمووی ئەو تەوەرانە و زۆر خاڵی تر لە وەسیاتنامەیەکی چەند لاپەڕەیی لە لایەن پێشەوای نەمرەوە جێگیر کراون، بێگومان ئەگەر ئەو خاڵانە لە لایەن ئێمەی کوردەوە بە باشیەوە جێبەجێ کرابان، بارودۆخی ئێستای کورد زۆر باشتر دەبوو. هەروەها بۆ گەیشتن بە ترۆپکی سەرکەوتن جێبەجێ کردنیان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

ئەگەر نووسینێک وەها کە لە دواساتەکانی یەکێک لە گرنگترین ڕێبەرەکانی کورد واتە نەمر پێشەوا قازی محەممەد لە چەند چرکەساتێک نزیکە بە مەرگدا بتوانێ بنەماکانی ڕزگاریی گەل لە خۆ بگرێت، بێگومان دەبێ وەک بەڵگەیەکی بەنرخ سەیر بکرێت و ببێت بە سەرمەشقی وانەی خەبات و لە جێگای خۆیدایە بە مانیفێستی ڕزگاریی بزانین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.