• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

بێستوون، شوێنی خودای خوداکان

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١٥ - ١٩:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
شهرام میرزائی

بێستوون، هەم ناوی شاره، هەم دەشت، هەم کێوه و هەم کەتیبه و هەم سەراو. له بنەڕەتدا و به زمانی کوردی کۆن - یانی مادی - پێی دەگوترا "باگستان" یان "بوغستان"، یانی جێگای خوداکان که لە ڕەوتی مێژوودا و به گۆڕینی شێوه دەربڕینەکان دەبێته بێستوون. هەر کات کوردێک ناوی بێستوون دەبیستێ دەسبه‌جێ، فکر و خەیاڵی دەڕواته لای فەرهاد و شیرین، ئەو دوو عاشق و مەعشوقه که هەزاران ساڵه، بەسەرهاتیان زار به زاری خەڵک گەڕاوه هەتا گەیشتووەته سەدەی بیست‌ویەک، له سەردەمی بۆمب و تەیاره و مەرگ، تا پەیامی جوانی و ژیانمان پێبدات و پێمان بڵێ هەتا مرۆڤ هەیه، هیوای داهاتوویەکی روون و ژیانێکی بەختەوەرانەیش هەیه.

شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.

خەڵکی بناری بێستوون به زاراوەی شیرینی لەکی دەئاخفن و بەشێکیان پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و بەشێکیان یارسانین. ئەگەر باشتر بڕوانینه هەڵکەوتی ئەو شاره، دەبینین که له نێوان شارەکانی کرماشان و سەحنه و هەرسین جێگایەکی بۆ خۆی دۆزیوەتەوه و له پاڵدەستی خۆی کێوێکی گەورەی له ئامێز گرتووه که هەر به ناوی خۆی خەڵاتی کردووه، یانی کێوی بێستوون.

کێوی بێستوون له نێو وەرزشوانانی دونیا به "بەهەشتی بەردەوانە"کان بەناوبانگه و له هەر وەرزێکی ساڵدا، رێژەیەکی بەرچاو له وەرزشوانانی سەرانسەری دونیا بۆ تاقیکردنەوەی خۆیان دێنه کرماشان و چنگ دەخەنه سەر دڵی کێوی بێستوون تا چاونەترسی و بوێری مرۆڤ نیشانی سروشت بدەن. کێوی بێستوون یەکێک له شاخه بەرزەکانی کوێستانی "پەڕئاو"ه و له نێو فەرهەنگی زارەکی گەلەکەمان جێگایەکی تایبەتی هەیه و بێجگه له سەمبولی عیشق، هێمای خەم و تەنیایی و رۆژانی سەختی ژیانیشه. له وتەیەکی کۆنی دەڤەری کرماشاندا هاتووه: "پەڕاو و بێستوون هەر دگ برا بین، فەلەک کاری کرد وە یەک جیا بین" یان تەنانەت کێوی بێستوون سنووری شێعر و ئەدەبیاتی بڕیوه و خۆی خزاندووەتە نێو گۆرانییەکانی ئەم گەله. نەمر حەسەن زیرەک له گورانییەکی بەناوبانگدا دەڵێ:
وەکوو کوێستانی بیستون دایم سەرم بە تەمە
سەرم سووڕ ماوە لە یار، دەرحەق من مەیلی کەمە

شاعێرانی کورد هەمیشه و هەموو کاتێک بێستوونیان له بیر بووه و بۆ دەربڕینی هەست و خەیاڵ و ئەندێشەیان پەنایان بردووەته بەر تەنیاییەکانی بێستوون. مامۆستا "لەک ئەمیر" له شێعرێکی درێژدا بەردەنگی خۆی دەکاتە بێستوون و دەڵێ:
بیستیون مەنی نەوین ئێ داخستان هاتمه
لەک خوینه ئاوارکم وه هەواڵ پرسان هاتمه
بیستیون شیرین کووه؟؟ ئه ئەرمەنی لامەسەوه
ئە نازار بێ‌هەوکره ئه پرچ‌کوو بڕیا بێ‌ساووه

لەم شێعره درێژه‌دا شاعێر دەردی دڵی خۆی و نەهامەتی ژیان و خاپوور بوونی وڵاتەکەی به دەستی داگیرکەر لەگەڵ بێستوون باس دەکات و له ئامێزی ئەودا فرمێسک دەرژێنێت و به حاڵی گەلە بێدەرەتانەکەی دەگری و بەرەو ئاسمان هاوار دەکات. هەروەها بێسارانی -شاعێری گەورەی گەلەکەمان - تەنیایی و پەژارەی خۆی دەباته لای بێستوون و دەڵێ:
دەردەدار کەسێن دەردش بۆنەسەر
دوودش بێستون بگیروونە وەر
من زەڕێو دەردم هانە دەرووندا
وەختەن نەجد، بدۆ وە بێستووندا

له نێو دڵی کێوی بێستووندا مێژوویەکی زۆر کۆن و دوور جێگای خۆش کردووه. پێنج ئەشکەوت که سەردەمانێک جێگای ژیانی ئینسانه نێئاندێرتاڵەکان بووه، جەستەی بێستوونیان کون کون کردووه و له نێوی خۆیاندا ئاسەوارگەلێکی زۆریان له ژیانی ئەو سەردەمانه پاراستووه تا ئینسانی ئەمڕۆیی به دۆزینیان، ئاگاداری ژیانی کۆن ببن و لووتبەرزی داینەگرێت که تەنیا ئەو توانیویەتی کەلوپەل ساز بکات. ناوی ئەو پێنج ئەشکەوته "ڕاوچییەکان، خڕ، مڕ ئەفتاو، مڕ دور، مڕ تەریک"ه که ئاسەوارێکی زۆر له نێویاندا دۆزراوەتەوه که کەونارا بوونیان هەڵدەگەڕێتەوه بۆ نزیک به ٧٠ هەزار ساڵ لەمەو پێش.

هەر لەژێر پێی کێوی بێستووندا و لەسەر دەروازەی شاری بێستوون، سەراوێکی زۆر کۆن سینگی خۆی ئاوەڵه کردووه که خەڵک به "سەرئاو بێستوون" دەیناسن. سەرئاوێک که تینویەتی دەشت و خەڵکی بێستوون دەشکێنێت و ئاوی هەموو فەلاحەتی ئەو ناوچانه دابین دەکات. به پێی وتەی زانایانی بواری مێژوو ئەم سەرئاوه هۆکاری سەرەکی شکڵ گرتنی ژیان و سەقامگیری مرۆڤ لەم شوێنەی کوردستان به ئەژمار دێت و هۆکاری سەرەکی بوونی ئەو هەموو ئاسەواره کۆن و مێژووییه‌یه. خەیاڵی وێنەی کۆمەڵێک ئینسانی نێئاندێرتاڵ له ١٠٠ هەزار ساڵ پێش که دوای خواردنی گۆشتی ڕاو له ئەشکەوتەکانی بێستوون دەهاتنه دەرێ و بۆ ئاو خواردن بەرەو سەرئاو دەکەوتنه ڕێ و له کەناری کۆ دەبوونەوه، بێ‌شک بیر و رەوانی هەر رێبوارێک که بۆ ساتێک لە تەنیشتی ئەو سەرئاوه دادەنێشت بۆ لای خۆی دەبات. شایانی باسه ئەم سەرئاوه له ساڵی ٢٠١٠ وەکوو شەست‌وشەشەمین ئاسەواری سروشتی له لایەن رێکخراوی میراتی کەلەپووری ئێران تۆمار کراوه.

بێستوون له چاوی کوردێکەوه

بێستوون له نێو بیر و باوەڕی کورداندا جێگایەکی تایبەتی و پیرۆزی هەبووه و هەیه، تا ئەو جێگا که ناوی "شوێنی خودای خودایان"یان پێ داوه و به درێژایی مێژوو لە نێو کەلتور و داب و نەریتی کوردەواری جێگایەکی بەرزی بووه. بێستوون بەو هەموو ئاسەواره سروشتی و ئینسانییه که له ئامێزی خۆی گرتووه، مێژوویەکی تاڵیشی له دڵی خۆی ڕاگرتووه که له دڕندەیی و تەوەحوشی داگیرکەرانی وڵاتمان دەدوێ.

لەو رۆژەوه که بەهۆی خەیانەتی "هارپارگ" هەخامەنشییەکان بەسەر ئیمپراتوری کوردان زاڵ بوون و "کوروش"، کوردستانی داگیر کرد، کوردان هەر له تەقەلای رزگار بوون له دەستی داگیرکەر بوون، تا ئەوەیکه "گئوماد" ئاڵای شۆڕش و رزگاری به دەست گرت و توانی ناوچه جۆراوجۆرەکانی کوردستان رێک بخات و گەورەترین شۆڕشی کەونارای کوردستان دژ به داگیرکەر بەڕێوه ببات و نیشتمان رزگار بکات، بەڵام ڕووداوه مێژووییەکان دوای چەند ساڵ دووباره دژ به کوردان هەڵسووڕان و هەخامەنشییەکان توانیان به رێبەری "داریوش" دووباره کورد شکست بدەن و نیشتمانەکەمان داگیر بکەن.

داریوش دوای سەرکەوتنی به‌سەر کورداندا ئەوەنده شادمان و خوشحاڵ دەبێ که فەرمان دەدات وەسفی سەرکەوتنەکەی و شێوەی داگیرکردنی کوردستان و سزادانی کوردان، له سەر دڵی بێستوون بکەنن و نەخشی بکەن. ئاوا بوو که کەتیبەی بێستوون ساز کرا و له دڵی بێستوون نەخشی بەست تاکوو ئەو ڕووداوه تاڵه وەکوو قورساییەک لەسەر شانی بێستوون بمێنێت و لەو رۆژە به دواوه، بێستوون پێکەنین و بزه‌خەنەکانی له‌بیر کرد و بوو بە سەمبوڵی خەم و نەهامەتی نەتەوەیەک.

لەم کەتیبه‌دا، ئەو کەسه که لەژێر پێی داریوش نەخش کراوه، گئوماد، گەورە و رێبەری شۆڕشی کوردانه و نەفەری یەکەمی راوستاو له بەرانبەر داریوشیش که کەلەبچه کراوه، حاکمی "ماد" یان کوردستانه و ئەوانی دی پادشای وڵاتەکانی دیکه‌ی ناوچەن که بۆ پاڵپشتی له کوردان و گئوماد، دژ به هەخامەنشییەکان شەڕیان کردبوو و ئێستا لەم کەتیبەدا به دیل کراون و بەرانبەر به داریوش راوەستاون و چاوەڕێی مردنی خۆیان دەکەن.

داریوش دوای سەرکەوتنی به سەر کوردان دەستور دەدات که له سەرانسەری کوردستاندا زۆرینەی پیاوان و ژنان بکوژن تا چیدی کورد نەتوانێ سەرهەڵبدات و دژی داگیرکەر شۆڕش بکات. هەروەها به پێی نووسراوەکانی کەتیبەی بێستوون، داریوش دەڵێ: من داریوش‌شا فەرمانم داوه تا چاوی گئوماد دەر بێنن، لوتی ببڕن، گوێی ببڕن، پێستی بکەنن و له نێو پێستی گا بخەن و لەسەر دەروازەی هگمتانه، شۆڕی بکەنەوە تا ببێته دەرسی عیبرەت بۆ خەڵکی ئەم وڵاته".

لەو رۆژەوه هەتا ئێستا، به پێچەوانەی خواستی داریوش‌شا، خەڵکی ئێمه نەتەنیا له دڕەندیی و تەوەحوشی داگیرکەر نەترساوه بەڵکوو به قینێکی زۆرترەوە، ڕۆڵه بەنرخ و بەوەجەکانی خۆی رەوانهی ریزەکانی شۆڕش و خەبات کردووه و دەکات و نەتەنیا له مەرگ نەترساوه بەڵکوو به قوڕووی مەرگیشدا رۆیشتووه و مەرگی، شەرمەزاری خۆی کردووه.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.