• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١٥ - ١٩:١١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
نەوید کەرەمی

بەشی دووهەم و کۆتایی


لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.

لەم نووسراوەیەدا وەک دوایین بەشی ئەو زەنجیرە بابەتانە، چۆنیەتی و هۆکاری دروست بوونی پاژنە ئاشیلی ڕێژیم و کار و ئەرکەکان و چۆنیەتی بەچۆکداهێنانی دیکتاتۆریەتی ڕێژیمی ئاخوندی تاران، دەبێتە تەوەری سەرەکی باس و شرۆڤەکاری بابەت.

"ئێمە هەم ژیانی ئەم دونیا و هەن ئەو دونیای ئێوە باشتر دەکەین، خانووتان بۆ ساز دەکەین، ئاو و بەرق و ئوتووبوستان بۆ بەخۆڕایی دەکەین، ئێمە هەم ئەم دونیا و هەم ئەو دونیای ئێوە ئاوەدان دەکەینەوە، پارەی نەوت دێنینە سەر سفرەکانتان، سەرمایەی ئەم مەملەکەتە هی هەژارانە و ئێمە بڕیارمان داوە تا بگەیەندرێتە دەستی هەژاران و ... هتد"؛ خومەینی دامەزرێنەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش هاتنە سەرکاری لە یەکەمین ئاخاوتنی خۆیدا ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی ئێران دا، تا ژیانیان بگۆڕدرێت و باشتری بکات، ئەو بەڵێنانە لە لایەن خەڵکی هەژاری نەتەوەکانی ئێرانەوە بە هەند وەرگیران و بوون بە داینەمۆی سەرکەوتنی خومەینی بەسەر لایەنەکانی دیکەدا و هەروەها سووتەمەنی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق.

دروشمەکانی خومەینی بۆ باشترکردنی گوزەران و ژیانی چینی هەژار و کەم‏داهاتی ئێران و هاوکات یارمەتیدانی کەسانێک وەک ئاهەنگەران بۆ چاندنی بڕوای وارد بوونی تاکەکان بە بەهەشت کە لە ڕێگای ئامانجەکانی ئەو ڕێژیمەدا دەکوژرێن، لە دەیەی سەرەتای هاتنە سەرکاری ئەو ڕێژیمە، وای کرد کە بە میلیۆنان گەنجی نەتەوە جیاجیاکانی پێکهێنەری ئێران، فریوی بەڵێنەکانی خومەینی بخۆن و ببنە سووتەمەنی لە پیناو خواست و ئارمانەکانی ئەو خوێنمژەدا.

هەژاران کەس، پۆل پۆل بە گەنج و پیرەوە لە ڕێکخراوەکان و شانە سەربازییەکانی سپا و بەسیجی ڕێژیمدا سازمان دران و بۆ بەرەی شەڕ، لە پێناو هەناردە کردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی سنوورەکان و بەتایبەت بە دروشمی ئازاد کردن و پاراستنی گۆڕ و شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، سووریە و لوبناندا، کلیلی دەروازەی بەهەشتیان کردە ملیان و بەرەو سەنگەرەکانی فراوانخوازی خومەینی وەڕێکەوتن.

بە میلیۆنان گەنجی چینی هەژار و کەم داهاتی نەتەوەکانی ئێران، تەنیا لە پێناو بەدەست هێنانی پاروویەک نان و بە هیوای دامەزراندن لە ئیدارەیەک و دروست کردنی داهاتوویەکی گەش، فریوی بەڵێنەکانی حکومەتیان خوارد و بوون بە هێزێکی بەهێز و لەشکرێکی کوشندە بۆ هێرش بردنە سەر نەیاران و کوشتن و ماڵوێران کردن و داگیر کردنی گیان و ماڵ و سامانی دژبەرانی ئەو ڕێژیمە؛ بەڵام پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، بە تایبەت لە دەیەکانی دواتردا بەرە بەرە ڕوخساری ڕاستەقینەی خومەینی و تاقمەکەی بۆ خەڵکی ئێران دەرکەوت و ئاشکرا بوو.

نەک هەر ئەو ڕێژیمە خانووی بۆ خەڵک دروست نەکرد و پارەی نەوتی بەسەر خەڵکدا دابەش نەکرد و سفرەی هەژارانی ڕەنگین نەکرد، بەڵکوو بوو بە پووتکێک بۆسەر خەڵکەکەی خۆی و بە پێچەوانەوە بوو بە باوک بۆ لایەنگرانی لە وڵاتانی دیکەی وەک عێراق، سووریە، یەمەن، لوبنان و ... هتد و هەموو خێر و بێرو پارەی نەوتی ئێرانی لە پێناو ڕێکخستن و بەهێزکردنی ئەو لایەنانە بردە دەرەوەی سنوورەکان.

ئەگەرچی لە دەیەی یەکەمی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئارمان و دامەزرێنەری ئەو ڕێژیمە وەک بۆتێک لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە پەرستش و پشتگیری دەکران، لە دەیەکانی دواتردا و بە دەرکەوتنی سیمای ڕاستەقینەی ڕێژیم بەرە بەرە خەڵک و کەسایەتییەکان لەو ڕێژیمە کشانەوە و دەستیان دایە رەخنە گرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر ئەو ڕێژیمەدا کە ڕۆژێک بە هەمووشێوەیەک خۆیانیان بۆ فیدا دەکرد.

دەیەی شەستی هەتاوی، جیهان شاهیدی زنجیرەیەک لە پاکسازی، ئێعدام و تیرۆری جیابیران، ڕەخنەگران و دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بوو، کوشتنی کەسایەتییە ناسراو و کاریگەرەکانی وەک دوکتور قاسملوو، د.شەرەفکەندی، د.بەختیار، فروهەرەکان و... هتد کە بە تیرۆرە زنجیرەییەکان ناسران.

لەو کاتەوە کە ڕوخسار و سیمای ڕاستەقینەی دژە مرۆڤانەی ڕێژیم بۆ خەڵکی ئێران دەرکەوتووە، بە هەر شێوەیەک کە بۆیان ڕەخسابێ بەرەنگاری ئەو ڕێژیمە بوونەتەوە و بە ناڕەزایەتی دەربڕین، ڕەخنە گرتن و لەقاودانی سیاسی و تەنانەت بەربەرەکانێ و وەستانەوەی سەربازی، هەوڵی پێشگیری و گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرنامەکانی ئەو ڕێژیمەیان داوە و تەنانەت بە قیمەتی لەدەست دانی گیانی خۆشیان بووبێت، "نا"یان بەو ڕێژیمە گوتووەتەوە.

ئەو هێزانەی کە پاش دەیەی شەست لە ڕێژیم هەڵگەڕانەوە و دەستیان دایە دژایەتی دەربڕین لە بەرانبەر ڕێژیمدا، زۆرینەی هەمان حەشیمەتە بوون کە سەرەتای دامەزرانی ڕێژیم پشتگیرییان دەکرد و بۆی دەجەنگان، بەڵام پاش شەستەکان، بوون بە دژبەر و هێزێک کە کۆماری ئیسلامی بە ڕادەیەک لێیان ترساوە کە بە هەمووشێوەیەک دەستی داوەتە پاکتاو و فەلەج کردنیان.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەراوێزخستن، دوورخستنەوە، تووشکردن بە هەژاری و نەخۆشی ماددە هۆشبەرەکان، گرتن، کوشتن و ڕاوەدوونانی سیاسی و وەدەرنان، هەموو هەوڵی خۆی داوە تاکوو ئەو هێزەی بووەتە مەترسییەکی جیددی لەسەر بەردەوامی سیاسەت و حوکمڕانییەکەی بەچۆکدا بێنێت و بنبڕی بکات، بەڵام لەگەڵ هەموو جورە دڕندەکارییەکان ئەو هێزە تا دێت زیاتر و زیاتر گەشە دەکات و لەگەڵ هەر زەبرێک کە وێی دەکەوێت جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە و پایەکانی ڕێژیم دەکاتە ئامانج.
بەڵێنە بێبنەما و درۆ و چەواشەکارییەکانی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر زوو ئەو هێزە کۆمەڵایەتییەی کە سەرەتاکان وەکوو بەهێزترین پشتیوانی ماددی و مەعنەوی ئەو ڕێژیمە بوون، ڕووبەڕووی ڕێژیم کردەوە.

پاش گەشە کردنی سیستەمی زانستی و کۆمەڵایەتی ئێران، سیاسەتمەداران و سەردەمدارانی ڕێژیم بە مەبەستی کەم کردنەوە و نەهێشتنی کاریگەرییەکانی ئەو چاوەڕوانییانەی کە هەر لە سەرەتاکانی شۆڕش بە بەڵێن و قسەکانی خومەینی لە لایەن خەڵکەوە دروست بووە، لە دەیەکانی دواتردا دەسەڵات کەوتە هەوڵ بۆ کۆنترۆڵ کردنی، بەو مانایە کە دەیهەوێت سیستمی کۆمەڵایەتی دەستەمۆ بکات، بۆیە هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ بە ئیسلامی کردنی زانکۆکان، لابردنی کتێب و دەرسە ئینسانییەکان و دانانی پۆلیسی ئەخلاق و ... هتد، دەچنە ئەو بازنەیەوە.
ئەگەر بمانهەوێ ئەو وەبەریەک کەوتنەی هێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هێزی سیاسی لە ئێراندا لە ڕووی چینایەتییەوە سەیر بکەین، دەتوانین بڵێین پاش ئەوەیکە چینی مام‌ناوەند لە ڕووی کۆمەڵایەتی و زانستییەوە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کاتێک پێی نایە نێو کۆمەڵگا بەرەوڕووی ڕاستیەکی تاڵ بوویەوە، ئەویش داخرانی دەرگاکانی کار بە ڕووی منداڵانی چینی هەژار و کەمداهاتی ئێران بوو، بەو شێوەیە چینی مام‌ناوەند لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە کەوتە ناکۆکی لەگەڵ سیستمی سیاسی.

ئەوە بەو مانایە دێت کە خودی چینی مام‌ناوەندیش لەجیاتی پاراستنی بارودۆخ یان گەشە کردن، بەپێچەوانە بەرەو هەژاری ڕۆیشتووە و هەرچەند دەڕواتە پێش دەرگاکان بە ڕوی منداڵانی زۆربەی چینی مام‌ناوەند بۆ بینینەوەی کار داخراوتر دەبن، بۆیە ئەو ناکۆکییانە کە هەرجار لە سیمای ناڕەزایەتی، مانگرتن، رێپێوانی گشتی و ... هتد خۆدەنوێنن، دژ بە سیستمی سیاسی دروست بووە.

لەم دواییانەدا هەژارانی کۆمەڵگا و ئەوانەی کە سەر بە چینی مام‌ناوەندن، کە زۆربەیان لە تەمەنی ١٦ تا ٣٠ ساڵ بوون، زۆرینەی ئەو کەسانەیان پێک هێنا کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و دژ بە سیاسەت و هەڵسووکەوتەکانی ڕێژیم لە زستانی ئەمساڵدا هاتنە سەر شەقامەکان.

ئەنجام:

بێگومان لەبەر ئەوەیکە سیستمی سیاسی ئێران سیستمێکی داخراوە، ئەوا دەتوانین بڵێین کە گەشەکردنی سیستمی کۆمەڵایەتی و لە دواییدا هەژاربوونی چینی مام‌ناوەند دەبێتە هۆی تێکشکانی سیستمی سیاسی داخراوی ئێران، ئەمەش بەو مانایەیە کە لە ئەنجامدا سیستمی کۆمەڵایەتیی ناڕازی بەسەر سیستمی سیاسیدا زاڵ دەبێت.

خۆڕێکخستن وهەماهەنگی زیاتری سەران و ڕێکخەرانی ئەو چینە ناڕازییە ڕەوتی رووخانی ڕێژیم خێراتر دەکات و بە دڵنیاییەوە بە گەشە کردن و بەهێزبوونی ئەو ناڕەزایەتی و شۆڕشە ناوخۆییانە، سیاسەت و پیلانەکانی ڕێژیم کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان گەیاندووەتە لێواری شەڕێکی خوێناوی، پووچەڵ دەکاتەوە ئەمەش هەمان پاژنەی ئاشیلی کۆماری ئیسلامییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.