کوردستان میدیا: به‌شێکی زۆر له کرێکارانی به‌نداوی بنیه‌ر، هه‌ڵکه‌وتوو له به‌خشی که‌ڵاته‌رزانی شاری سنه به هۆی پێنه‌دانی مووچه له‌لایه‌ن کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ره‌وه مانیان له‌کار کردن گرت.
شیرکه‌تی جهاد توسعه وه‌ک کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر کاری راپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی ئه‌و به‌نداوه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ئه‌و کۆمپانیایه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کرێکاران باش نه‌بووه و زیاتر له ٨ میلیارد تمه‌ن مووچه‌ی کرێکار و خه‌ڵکی ناوچه و سه‌رمایه‌دارانی له‌لایه.
به‌نداوی خاکیی ئازاد که‌له ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوییه‌وه به فه‌رمی له‌لایه‌ن شیرکه‌تی ئێستراتووسـه‌وه ده‌ستی به‌کار کردووه، له نزیک گوندی بنیه‌ر له نێوان جاده‌ی شوێشه ــ نگڵی سه‌ر به شاری سنه هه‌ڵکه‌وتووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان نزیک به ٣٣٥ که‌س له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا کار ده‌که‌ن.
به وته‌ی چالاکانی کرێکاری و ماڵپه‌ڕی رێکخراوه کرێکارییه‌کان، ره‌وشی ژیان و مووچه‌ی کرێکارانی کورد له‌و به‌نداوانه‌دا له دۆخێکی خراپ دایه و شه‌پۆلی له‌کار ده‌رکردنیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
پێشتریش نزیک به ١٠٠ کرێکاری به‌نداوی خاکیی زێوییه له نزیک کامیاران ماوه‌ی ٤ مانگ مووچه‌یان پێنه‌درابوو.