کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران، تاوانی ته‌قینه‌وه‌کانی چه‌ند رۆژ پێش ئێستای چابه‌هاری خستۆتە پاڵ چەند هاووڵاتی بەلووچ.
له‌و ته‌قینه‌وه‌دا که‌له مزگه‌وتی ئیمام حوسه‌ینی چابه‌هار رووی دا، چه‌ندین میلیشیا و چه‌کداری رێژیم کوژران.
چوار هاووڵاتیی به‌لووچ له نیک‌شه‌هر ده‌سبه‌سه‌ر کران
هێزه ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، پاش ته‌قینه‌وه‌ی حه‌وتووی رابردووی شارستانی چابه‌هار، ده‌ستیان داوه‌ته ده‌سبه‌سه‌ر کردنی که‌س و کاری هاووڵاتییانی دوور و نزیکی هێزه چه‌کداره دژبه‌ره‌کان و به‌پێی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، لانی‌که‌م چوار هاووڵاتیی به‌لووچ به‌ناوه‌کانی خێرمحه‌ممه‌د نارۆیی، قه‌له‌نده‌ر ئه‌میری، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌میری و زاوای خێرمحه‌ممه‌د نارۆیی، ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ئه‌و هاووڵاتییانه له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا ده‌سبه‌سه‌ر کراون و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
له ورده‌کاریی ئه‌م ره‌ش بگیرییه هاووڵاتییانی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه، هیچ زانیارییه‌کی زیاتر بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ئه‌م چوار هاووڵاتییه به‌لووچه دەگەرێتەوە بۆ نزیکی و خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامامی گرووپه چه‌کداره‌کانی دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بەوتەی شایەتحالان ئەو هاووڵاتیانە هیچ چالاکییه‌کیان له‌دژی رێژیمی ئێران نه‌بووه.
پێشتریش ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێران، له دژکرده‌وه‌یه‌کدا له‌هه‌مبه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئیمام حوسێن، سێ زیندانی سیاسیی به‌لووچیان له زیندانی زاهیدان ئیعدام کرد.
بانگه‌واز بۆ رزگاریی ١٠ زیندانی سیاسیی به‌لووچ، که ئه‌گه‌ری له‌سێداره دانیان له ئارا دایه
چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی له ئێران بڵاوی کردۆ‌ته‌وه، ١٠ زیندانی سیاسیی به‌لووچ له زیندانه جۆراوجۆره‌کانی ئێران چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ن.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری زاهیدان و محه‌ممه‌د مه‌رزییه، سه‌ردۆزگه‌ر (دادستان)ی رێژیم له‌و شاره، به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ١٠ زیندانییە سیاسییه هوشداریی داوه که جێژنی قوربانی ئه‌مساڵیان تاڵ ده‌کات.
زۆربه‌ی ئه‌م زیندانییانه که‌س و کاری بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولمالیک ریگین و به تۆمه‌تی وێک‌چوونی ناسناوەکانیان له‌گه‌ڵ ناوبراو، ده‌سبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
لەلایەکی دیکەوە سێ رۆژ پێش ئێستا، ٣ هاووڵاتیی به‌لووچ به‌ناوه‌کانی عه‌بدولجه‌لیل که‌هرازێهی، یه‌حیا چاری‌زێهی و عه‌بدولباسیت ریگی، به تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی ته‌قینه‌وه له به‌لووچستان و دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ر له‌سێداره دران.