کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانپێدانانی نوێی عەلی لاریجانی

13:29 - 17 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم لە دانپێدانانێکی نوێدا ڕایگەیاند: بۆ تەواوکردنی گەڵاڵە نیوەکارەکانمان، ٦٠٠ هەزار میلیارد تمەن پارە پێویستە.

عەلی لاریجانی ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاخوندەکانی قۆم ڕایگەیاند: هەنووکە زیاتر لە ٦٥ هەزار گەڵاڵەی ئاوەدانی(عمرانی) نیوەتەواومان هەیە کە بۆ تەواوکردنیان پێویستیمان بە لانیکەم ٦٠٠ هەزار میلیارد تمەن هەیە.

ئەم ئامارە نوێیە لە کاتێکدا لە زاری سەرۆکی مەجلیسەوە بڵاو دەکرێتەوە کە پێشتر ناوبراو ئاشکرای کردبوو، سەرجەم داهات و بودجەی ئێران بە پارەی نەوت و ماڵیاتیشەوە ناگاتە ٣٠٠ هەزار میلیارد تمەن کە ئەم مەسەلە ئێرانی کردووەتە وڵاتێک کە ئیدارە نەکرێت.

لاریجانی سەبارەت بە کێشەکانی پێوەندیدار بە بودجەی ئەمساڵ ڕایگەیاند یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانمان مووچەی خانەنشینانە کە لە گەشبینانەترین حاڵەتدا ٣ ساڵ کاتمان دەوێ تاکوو چارەسەری بکەین.

بەپێی ئێعترافی لێپرسراوانی رێژیم لە کۆی ١٨ سندووقی خانەنشینی ئێران، ١٧ سندووقیان بە تەواوی خاڵی بوونەتەوە بۆیە ساڵانە بەشی سەرەکی بودجە بۆ دانی موچەی خانەنشین‌کراوان سەرف دەکرێت.