کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، ڕێوشوێنێکی ئەمنییەتی و سەربازیی توندیان له شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتە بەر و لە میلیتاریزەکردنی شارەکان بەردەوامن.
بهپێی ههواڵی گەیشتوو بە ماڵپهڕی کوردستان میدیا، پەهپادەکانی سپای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت لە سنوورەکانی کێلەشین دەسووڕێنەوە و زانیاری کۆ دەکەنەوە.
ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەیە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو بارەوە باسی لەوە کرد، ئەو پەهپادانەی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و قەندیل دەسووڕێنەوە کە ئامانج کۆ کردنەوەی زانیاری لە بارەی چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵاتە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕەوتی میلیتاریزە کردن لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە شێوەی جۆراوجۆر لە لایەن بنکە و ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمەوە ئەنجام دراوە و چاودێری لە سەر جموجووڵی خەڵک لە کوردستان و بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان چڕتر کراوەتەوە.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاخەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێژیم بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکانی میلیتاریزە کردووە.