کوردستان میدیا: ٨ هاووڵاتیی لایه‌نگری مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان له شاری مووچش پاش بانگهێشت کران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
ئه‌م ٨ هاووڵاتییه پاش ده‌سبه‌سه‌ر کران، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران راگوێزراون.
هرانا بڵاوی کرده‌وه، رێکه‌وتی ٣٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، پاسگای ئینتزامیی مووچشی سه‌ربه کامیاران، به نووسراوه ٨ ئه‌ندامی مه‌کته‌ب قورئانی کوردستانی ئێرانی بانگهێشت و له کاتی گه‌یشتن به پاسگا، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره کراون.
عه‌تائوڵڵا محه‌ممه‌دیان، ئه‌سه‌دوڵڵا ساعید مووچشی، عابدین ساعید مووچشی، عه‌لی‌محه‌ممه‌د ساعیدپه‌نا، مه‌هدی ساعید مووچشی، فه‌ردین ساعد مووچشی، سابیر ئه‌یووبی و حامید ئه‌وسه‌تی، ناوی ئه‌و ٨ که‌سه‌یه که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
گوشاری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆسه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان چڕتر بۆ‌ته‌وه و جیا له ده‌سبه‌ر کرانی ئه‌م ٨ هاووڵاتییه، پێشتریش ٢٥ مامۆستا له وانه گوتنه‌وه بێبه‌ش کرابوون.
مه‌کته‌ب قورئان، مه‌دره‌سه‌یه‌کی ئایینیه که‌له ناوچه سوننی‌نشینه‌کانی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده‌وه دامه‌زراوه.