کوردستان میدیا: تیمی داڵکورد لە یارییەکەدا لەگەڵ ئوستەرشاندی وڵاتی سوئید، توانی بە ٣ گوڵ ڕەقیبی خۆی ببەزێنێت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، تیمی داڵکورد لە یارییەکدا کە ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە خولی نایابی سوئید، بە ئەنجامی ٣ گوڵ توانی بەسەر تیمی ئوستەرشەنددا سەر بکەوێت.
ئەو یارییانە وەک پێشبڕکێیەک بۆ چوون بۆ ناو یارییەکانی ئورووپا ئەنجام دەدرێن، کە تیمی داڵکورد یەکەم یاریی خۆی بردەوە و لە ئەگەری بردنەوەکانی دیکەدا دەتوانێ بڕاوەتە خولی کۆتایی و لە جامی ئورووپادا یاری بکات.
گوڵەکانی تیمی داڵکورد لە لایەن یاریزانان محەممەد بۆیاتۆرای به دوو گوڵ ئۆلیڤەر بێرگ به گوڵێک تۆمار کران.
دوای ئەو سەرکەوتنەی تیمی داڵکورد، ڕۆژنامەکانی گاردیەن و دەیلی تێلگرافـی بریتانیایی و کەناڵی CNNـی ئامریکا بە گرنگییەوە باسی دەسکەوتە گەورەکەی تیمی داڵکوردیان کرد و تیمەکەیان بە نوێنەری میللەتێکی ٤٠ میلیۆنی ناوزەد کردبوو. هاوکات کاناڵی سکای نیوزـی عەرەبی دوای سەرکەوتنی ئەو تیمە نووسیبووی: هەواڵێکی وەرزشی خۆش بۆ سەرجەم کوردانی جیهان.
تیمی داڵکورد ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی (١٣ ساڵ لەمەوبەر)، لە لایەن کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سوئید دامەزراوە و تا ئێستە لە یارییەکانیدا توانیویەتی چەندین شانازی بۆ کورد تۆمار بکات.
لە هەموو یارییەکی داڵکورد بە هەزاران کورد ئامادە دەبن و کوردانی هەر چواربەشی کوردستان لە دەوری تیمەکە کۆ دەبنەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی سروودی نیشتیمانی وەکوو هەڵبژاردەی کوردستان لە تیمەکە دەڕوانن و بە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەژماری دەکەن.