کوردستان میدیا: لە دوای هێرشی چەکی کیمیایی ڕێژیمی ئەسەد بۆ سەر شاری دوومای سووریه، فڕۆكەخانەیەكی نیزامی سووریه بۆردمان كرا.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، فڕۆكەخانەی نیزامیی تیفۆر (T4) لە شاری حومس بۆردمان كرا و ئامریكا بە بۆردمان كردنی ئەو فڕۆكەخانەیە تۆمەتبار کراوە، بەڵام پێنتاگۆن ڕەتی کردۆتەوە، کە ئامریکا ئەو فڕۆكەخانەیەی لە سووریە بۆردمان كردبێت.
تەلفزیۆنی فەرمیی سووریه بڵاوی كردۆتەوە: شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەی نیزامیی تیفۆر لە حومس بۆردمان كراوە و ژمارەیەكی زۆر كوژرا و برینداری لێ کەوتۆتەوە و سەرچاوەیەکی نیزامیی ڕێژیمی ئەسەد باسی لەوە کردووە، توانیویانە ھەشت مووشەک بەر لەوەی ئامانجەكان لە سووریە بپێكن، بتەقێننەوە.
سووریه، دەوڵەتی ئامریكای بە بۆردمانكردنی ئەو فڕۆكەخانەیه تۆمەتبار دەكات.
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافەكانی مرۆڤی سووریه ئاشكرای كردووە، لەو بۆردمانەدا ١٤ كەس كوژراون و لە نێو كوژراوەكاندا ژمارەیەك ئێرانی ھەن.
هێرش بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە دوای ئەوە بووە، كە هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی سووریه بە گازی ژاراوی شاری دوومایان لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات بۆردمان کرد، کە بە هۆی ئەو هێرشە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش تووشی هەناسەبڕکێ و کێشە ناخ بوونە.
پاش بەكارھێنانی گازی کیمیایی لە شاری دووما، دانڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریكا، بهشار ئهسهدی به بهكارهێنانی چهكی کیمیایی له دژی خهڵكی شاری دووما تۆمهتبار کردووە و جهختی كردووە: ڕووسیه و ڕێژیمی ئێران له پشتیوانیی ئهسهد بۆ ئهنجامدانی هێرشی کیمیایی بهرپرسن، بهڵام باجی ئهم هێرشانه بۆیان زۆر قورس تەواو دەبێت.