کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهێدێکی سوورخەڵات ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:37 - 22 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: دایە پوورە حەبێ دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە پوورە حەبێ دایکی شەهید ئیبراهییم عەلیپوور لە گوندی کانی سووری شاری بانە لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شەهید ئیبراهیم پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانی حیزبی دێموکرات بوو، کە لە بەهاری ١٣٦١ی هەتاوی و لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە بەردەمێشە لەسەر جادەی بانە - سەردەشت دژی داگیراکەرانی کوردستان شەهید بوو.

تەرمی دایە حەبێ لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.